Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

نەمر ناسـر قازی زادە نموونەی مرۆڤێکی سەربەخۆ و ئازادیخواز .

N.qazizade2
نەمر عەبدولناسـر قازی زادە

نەمر عەبدولناسـر قازی زادە لە ڕێکەوتی ۱٥ی ڕێبەندانی ۱۳۳٥ی هەتاوی له شاری مەهاباد لەدایـک بووە. بنەماڵەی ناسر قازی زادە له ساڵی ۱۳٤۱ی هەتاوی دەچن بۆ تاران و لەوێ نیشتەجێ دەبن. هاوڕێ ناسر قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی تاکوو ساڵی ۱۳٤۹ درێژە پێ دا. دوای گەڕانەوەی ماڵباتی ناسر بۆ مەهاباد، تا وەرگرتنی بڕوانامەی دیپڵۆم درێژە بە خوێندن دەدات. ساڵـی ۱۳٥٤ی هەتاوی لە کۆنکووری سەرانسەری زانکۆکان بەشداری کـرد و لە لقی کشتوکاڵی زانکـۆی شاری تەورێز وەرگیرا.

ساڵەکانی دەیەی پەنجای هەتاوی هاوکات لە پێکهاتن و پەرە ئەستاندنی جووڵانەوەی ڕەوتی چەپ لە کۆر و کۆبوونەوەکانی زانکـۆکان بەشداری بەرچاوی هەبووە. هاوڕێ عەبدولناسر ئەو کات کە خوێندکاری زانکـۆ بوو لەگەڵ ڕەوتی چەپ ئاشنا هات. هاتنەناوەی هاوڕێ ناسر بۆ کۆر و کۆبوونەوەکانی چەپ دژ بە ڕێژیمی پاشایەتی بیر و باوەڕی سیاسی هاوڕێ ناسری بۆ ئەو ڕەوتە پێکهـێنا.

دوابەدوای ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی و دەسپێکی هەڵسوورانی ئاشکرای ڕێکخراوەکانی سیاسی لەناو زانکۆکان، عەبدولناسـر پەیوەست بوو بە سەندیکای کۆمۆنیستی ئێران . ڕێـکخراوەی سەندیکای کۆمۆنیستی ئێران لەدەسپێکی شۆڕشی گەلانی ئێران بەناوی “ڕێـکخراوەی پێشمەرگەی زەحمەتکێشان”ڕەنجدەران” لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاک بووە. هاوڕێ ناسـر تاکوو ساڵی ۱۳٦۰ی هەتاوی لە شانەی نەهێنی مەهاباد و بۆکانی ڕێکخراوەی پێشمەرگەی زەحمەتکێشان بە ناوی ڕێکخراوەیی “ئـازاد” ئەندامێکێ چالاک بووە.

سەندیکای کۆمۆنیستەکانی ئێران لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳٦۰ی هەتاوی سەرهەڵدانێکی لەژێـر ناوی “سربداران” لە شاری” آمل” ڕێکخست. کاک ئـازاد لەگەڵ زۆرێـک لە هاوڕیانی کورد کە ئەندامی ئەو ڕێـکخراوە بوو بەشداری بەرچاو و چالاکانەی کرد.
هاوڕێ ناسـر لە ڕێـکەوتی شەشی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳٦۰ی هەتاوی بریندار دەبێ و لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر دەکرێ. هاوڕێ ناسـر لە ڕێـکەوتی ۱٥ی ڕەشەمەی ساڵی ۱۳٦۰ی هەتاوی دوای مەحکووم بوونی بە ئێعـدام لە دادگای شۆڕشی شاری ساری هەر لەو شارە ئێعـدام دەکرێ.

یاد و ناوی هەرمان

وەرگێـڕان لە فارسی بۆ کوردی : قادر سـۆهرابی