Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

یادێک لە نەمر موتەلیب چابووک

موتەلیب چابووک ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی جێی ڕێز و خۆشنێوی شاری بۆکان لە دایک بوو. بابیان ناوی کاک “عەلی” و دایکیان ناوی دایە “ئایشێ” خۆشەویستی خەڵکی ئەو دەڤەرە و کانگای بیری کووردپەروەری و خۆڕاگری بوون. نەمر موتەلیب وەک بەشێکی زۆر لە لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاش ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتی تێکەڵ بە شۆڕشگێڕانیی کۆمەڵگا بوو و بە هێمنێتی و کەسایەتێکی تایبەت، لەبردنەسەری ورەی خەڵک بۆ بەدیهێنای ژیانێکی ئازاد تێدەکۆشا. نەمر موتەلیب خوێندنی سەرەتایی و مامناوەندی لە شاری بۆکان تێپەڕ کرد و پاشان لە شاری مەهاباد درێژەی بە خوێندنی لە بواری پەروەردە دا و هەر لەو شارە ساڵی یەکەم و دووهەمی دانیشسەرای  مامۆستایانی تەواو کرد. پاش هێرشە هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر شاری بۆکان، نەمر موتەلیب خۆی وەخۆ نەگرت و لە ناخەوە پەرۆشی خەڵکی شارەکەی خۆی بوو و دەیویست تا لە ڕۆژە تووش و دژوارەکاندا دەگەڵیان بێت و لە ساڕێژکرنی ئازارەکانیاندا هاوبەش بێ و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و ئەرکی خۆی بێنێتە جێ، بۆیە گەڕاوە ئەو شارە و تێکەڵ بە ناڕازیانی دژی هێرشی کۆماری ئیسلامی بوو.

بەداخەوە ڕۆژی ٢٨/٦/١٣٥٨ی هەتاوی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی نەمر موتەلیب دەستبەسەر دەکەن و بەبێ هیچ لێپرسینەوە و بەڵگەیەک هەر ئەو شەوە ئێعدامی سەحرایی دەکرێت. کۆماری ئیسلامی ئێران وەک سیاسەتی ترس و تۆقاندن، کە ئێستاش لێی بەردەوامن لاوانی کوردستانیان بۆ چاوترسێن کردنی خەڵکی ناڕازی بەبێ هیچ بەڵگەیەک ئێعدام کردووە و هەنووکەش درێژەپێدەری هەمان سیاسەتن.  

ڕۆژی ٢٩/٦/١٣٥٨ لە ناو ئاپۆڕای خەڵکی خۆراگر و ئەمگناسی شاری بۆکان تەرمی نەمر موتەلیب گۆڕستانی ئەو شارە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

ڕۆحیان شاد و یادیان هەرمان.

motaleb chabok2