Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

ئەمڕۆ ٤٠ ساڵەی ئێعدامکردنی زیاتر لە ٢٦ کەس لە لاوانی شاری سنەی قارەمانە

ساڵی ١٣٦٢ ساڵی قڕکردنی بە کۆمەڵی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ساڵێکە کە ئێعدام کردنی بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستان ببوو بە جوانترین دیمەن بۆ مەلاکانی کۆماری ئیسلامی و چێژبەخشترین ڕاهێنان بۆ سپای پاسداران تا چاکتر فێرە مرۆڤکوشتن و خوێنڕشتن ببن. ئەوان خۆیان لەسەر کورد تاقی دەکردەوە تا بەڵکوو بتوانن کورد دەستەمۆ کەن و بیتوێننەوە. نەک هەر بۆیان نەکرا بیتوێننەوە بەڵکوو کوردی لەسەر وەدەستهێنانی مافەڕەواکانی شێڵگیرتر و ڕژدتر کردەوە. ئەوە نییە کورد لەسەر “ژینا”ی کوردان بناغەی کۆماری ئیسلامی  دێنێتە لەرزین. ئەوە نییە هەنووکەش لاوان بە عەشق دەچن بە بەرەوە پیری مەرگەوە، ئەوە نییە دایکان شیریان حەڵاڵی ڕۆڵەکانیان ناکەن گەر بۆ کورد تێهەڵنەبنەوە. گەر کورد لە فیشەک و ساچمە و تەناف ترسابا، لە مێژبوو چەشنی دەیان نەتەوەی تری ناوچەکە لەناوچووبوو و خاکی خۆی بەجێهێشتبوو.

لە ڕەشەساڵی ١٣٦٢ جیا لە ئێعدامی تاک و تەرا، بە پێی بەڵگە نافەرمییەکان کە ناوەندی نەمران لێکۆڵینەوەی لەسەر کردووە، لە کۆی ١١ گرووپی بەکۆمەڵ ئێعدامکراودا، ١٨٤ کورد لە گشت ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێعدام کراون. هەروەها بە پێی بەڵگەی “فێدێڕاسیۆنی ناونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ بنکە لە پاریس”، لە گشت ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ساڵەدا، سەرجەم ٤٥٠ کەس ئێعدام کراوە.

ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان ساڵیادی ٥٩ لاوی مەهابادی بوو و ئەمڕۆ ٢٤ی جۆزەردان ساڵیادی ئێعدامکردنی بە کۆمەڵی زیاتر لە ٢٦ قارەمانی شاری سنەی سەربەرزە کە بەبێ تاوان و بە نامرۆڤانەترین شێوە ئەشکەنجە و پاشان ئێعدام کران.  بە پێی لیستی پشتڕاستکراوی ناوەندی نەمران، ناوی ئەو ٢٦ کەسە بەو جۆرەیە:

ژمارەناوناسناوناوی باوک
١حەبیبوڵڵامەعسومی
٢نێعمەتنەودینییان
٣عەلاباباحاجیان
٤حوسێن نیازی
٥حەمەچۆرمی
٦عەتاخورشیدی
٧ئەنوەرکەنعانیان
٨ڕەزا مقلبی
٩نادریوسفی
١٠ئەمجەدقوتبی
١١فەتحوڵڵائەسەدی
١٢نادربوزورگی
١٣محەممەدخەسرانیان
١٤نەجمەدینجەوانمەرد
١٥ئەحمەد موبارەکی
١٦سەدیقموردادی
١٧جەلیلسەنگی سفید
١٨مێهدی
١٩مەیمەن
٢٠ڕەئوفئەمینی
٢١پەرویزحەقگوزار
٢٢حەمەدزڵی
٢٣سەیفەسەیفەددینی
٢٤فەرهادفەڕجاد
٢٥پەرویزوەزیری
٢٦سەلاحمرادی

هەروەها بە پێی هەندێک زانیاری ڕێژەی ئەو ئێعدامییانە زیاتر لە ٢٦ کەسە وەک دەگوترێ ئەو ناوانەش بەو لیستە ٢٦کەسییە دەبێ زیاد بکرێ:

  1. شاهروخ بەخشەنده
  2. عومەر فەیزی
  3. جەمشید ئەسڵی
  4. جەمیل

ناوەندی نەمران بەردەوام لە هەوڵی پشتراستکرنەوە یا لێکۆڵینەوەی زیاترە لەسەریان هیوادراین کەسانێک هەبن کە هاوکاری ناوەندی نەمران بکەن بۆ ساخکردنەوە، ئاڕشیوکردن و تۆمارکردنی ناوی ئەو نەمرانە.

یاد و ناوی ئەو نەمرانە هیچکات فەرامۆش ناکرێ و وەک قارەمانێکی نەتەوەیی لێیان دەڕوانین.