Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

لێدوانی وتەبێژی ناوەندی نەمران لە دوای کۆبوونەوەکەیان دەگەڵ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ

هەر وەک پێشتر ڕامانگەیاند لەسەر بانگهێشتی فەرمی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ناوەندەی نەمران و بەشێک لە بنەماڵەی ئێعدامکراوان و بزرکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەییشتنە ژنێو و لە بنکەی سەرەکی ئەو ڕێکخراوە جیهانییە کۆبوونەوەیەکیان گرت و لە وەردی لەسەر دۆخی ئێعدامکراوان و بزرکراوان دوان. لەو پێوەندییەدا کاک یۆنس بلوری وتەبێژی ناوەندی نەمران ڕێک لە دوای کۆبوونەوەکە، لە لێدوانێک دا بۆ تەنیا تلێڤیزیۆنێکی ئامادەبوو ایران اینترناشنال دوا و تێیدا کۆبوونەوەکە بە باش و پڕدەستکەوت هەڵسەنگاند و ئاماژەی پێدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری داوە کە لە ڕێگای قانوونییەوە داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران بکات تا چارەنووسی ئەو کەیسانە ڕوون بکاتەوە و ڕێز بۆ مافی  بنەڕەتی و مرۆڤایەتی بنەماڵەکان دابنێ.

بلوری بە ایران اینترناشنال ی ڕاگەیاند کە بەشداربوونی بەشێک لە بنەماڵەی نەمران لەو کۆبوونەوەیەدا  کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕەوشی کۆبوونەوەکە دانا و بەرپرسانی ئەو ڕێکخراوەیەیان لە قووڵآیی ئەو کارەساتانەی کە بەسەریاندا هاتووە ئاگادار کردەوە. هەروەها وتەبێژیناوەندی نەمران ڕاشیگەیاند کە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هاوکاری و پێوەندییەکی گەرمتر و نیزیکتری کردووە لەو ناوەندە و بۆ ئەو کارەش لەسەر مێکانیزمێکی پێوەندی گرتن ڕێک کەوتوون.