Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

کۆبوونەوەی ناوەندی نەمران دەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان.

پاش تێکۆشانی بێوچانی ناوەندی نەمران بۆ بەرز کردنەوەی کەیسی ئێعدامیان و بزرکراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ ڕێکخراوە مافی مرۆڤی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە مقەڕی سەرەکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری “ژێنێڤ”ی وڵاتی سوییس، پێشوازی لە نوێنەری ناوەندی نەمران و بنەماڵەی ١٢ کەس لەو نەمرانە کرد کە بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێعدام یا بزر و بێسەر و شوێن کراون. لەو کۆبوونەوەیەدا نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنی ئەوەی پێداون کە داوای ڕوونکردنەوەی چارەنووسی ئەو قوربانیانە لە کۆماری ئیسلامی بکات.
ئەو کارەی ناوەندی نەمران خۆی لە خۆیدا سەرکەوتنێکی گەورەیە لە زۆر بواراندا، لە هەموویان گرینگتر تۆمار کردنی فەرمیی ١٢ کەیسی تاوانی کوشتن و بێسەروشوێنکردنە کە لەلەیان کۆماری ئیسلامییەوە ڕووی داوە و بەداخەوە تا ئێستا هیچ لایەنێک نەیتوانیوە لەسەری بکاتە ماڵ و لە ژێر بەرپرسیارەتی خۆی دەرباز کردووە. بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی دەڵێن لە بنەماڵەی شەهیدان و ئێعدام کراوان و بزرکراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گشت ئەو کەسانەی لە دەست ئەو ڕژێمە ئازار و ئەزیەتیان بینیوە. بێگومان ئەو سەرکەوتنە بەبێ هاوکاری کردنی بنەماڵەی ئەو نەمرانە مسۆگەر نەدەبوو.