لە سەرتای دامەزراندنی ناوەندی نەمرانەوە لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە، یەک لە ئەرکەکانمان پێوەندی گرتن بووە دەگەڵ گشت ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکانی جیهانی و ناوخۆیی تا بتواندرێت بە هێزێکی قاییمتر و پتەوتر ، یەکدەنگ و یەکگرتووتر ببینە هاواری نەمرانمان. لەو پێوەندییەشدا ئەوەی لەدەستمان هاتووە کردومانە و دەیکەین و ناسرەوین. بە خۆشییەوە لە ماوەی یەک ساڵی پێشوودا پێوەندییەکی باشمان دەگەڵ ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (United Nations Human Rights Special Procedures) ساز کردووە و توانیومانە وەک نوێنەری کورد و بنەماڵەی ئێعدامکراوان و بزرکراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرکەوین.
لە پرۆسەی بەدواداچوونی ناوەندی نەمران بۆ کەیسی ئێعدامکراوەکان و بزربووانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، رێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، ناوەندی نەمرانی بەمەبەستی هاوکاری کردن لەسەر ئەو کەیسانە بانهگێشتی کۆبوونەوە کردووە تا بتواندرێ بە باشترین شێوە حەقیان بکرێ. تا ئەو جێیەی ئێمە ئاگادارین، ئەوە یەکمجارە بەشێوەی رێکخراوەیی و بە پشتبەستن بە بەڵگە و زانیاری نوێ، ناوەندێکی ماڤی مرۆڤی کورد، لەسەر پرسی ئێعدامکراوەکان و بزربووانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگاتە ئەو ئاستەی کە نەتەوەیەکگرتووەکان بانگهێشتی فەرمیی بکات بۆ کۆبوونەوە.
ناوەندی نەمران ئەو هەنگاوە، بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ کەیسەکان چاولێدەکات و بە پشتیوانی و متمانە پێکردنی بنەماڵەی نەمران و بزربووان، هیوادارین بتوانین لەو هەلە بە باشی کەڵک وەرگرین. ئەوە سەرکەوتنێکی کە لەسەر ئاستی هاوکاریکردنی بنەماڵەی ئەو نەمرانەوە بەدی هاتووە، جێی خۆیەتی زۆر سپاسیان بکرێ کە لە خوێنی ئەو نەمرانە بە خاوەن دەرکەوتوون.
لە داهاتوودا وردەکارییەکانی کۆبوونەکە وەک ڕاپۆڕتێک پێشکەشی ڕای گشتی دەکرێ.
هەر بژین
ناوەندی نەمران