Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

سەرکەوت ئەحمەدی ئێعدام کرا

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممۆ ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠١ بەرانبەر بە ٢٢/٠٢/٢٠٢٣ زیندانی سیاسی سەرکەوت ئەحمەدی ناسراو بە (ئاڕەش) خەڵکی ڕەوانسەر، کوڕی حەبیب و ڕەنگینە، لە زیندانی دیزڵ ئاوای شاری کرماشان لە سێدارە درا.
سەرکەوت ئەحمەدی وەرزشکار و ئەندامی پێشووی حیزبی کۆمەڵەی کوردستان ئێران لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لە شاری ورمێ لە لایەن هێزە حکومەتێکانەوە دەسبەسەر دەکرێت و تاوانی کووشتنی بەرپرسێکی هێزە نیزامێکان بە ناوی ” حسن ملکی” دەدرێتە پاڵ. لە ماوەی ئەو دوو ساڵەی دەسبەسەر کرانیدا، هێزە ئەمنیەتییەکان نەیانهێشتووە هیچ شێوە زانیارییەک سەبارەت بە وەزعی ئەو دەسبەسەرکراوە و پرۆسەی لێپرسینەوەی بدرێتەوە دەرەوە. هەر بۆیە سەرلەبەیانی ئەوڕۆ ٣ی ڕەشەمە بە نهێنی و بە بێ ئاگادرکردنەوەی ئەندامانی بنەماڵەکەی لە زیندانی دیزڵ ئاباد ئیعدام دەکرێت. نەمر سەرکەوت لە کاتی ئێعدامکردنیدا تەمەنی تەنیا ٢٩ ساڵ بوو.

Sarkawt Ahmadi