ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٥/٠٦/٢٠٢٠ لە لایان ڕادیۆ دەنگی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە وتووێژێک دەگەڵ هاوری “یۆنس بلوری” ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری ماڵپەڕی نەمران پێک هات. ئەو ڕادیۆیە کە تازە دەستی بە وەشانی خۆی کردووە و لەلایان چەند ڕۆژنامەوانێکی سەربەخۆ و بێلایەن بەڕێوە دەبرێ. وەک لە پێناسەی ئەو مێدیایە هاتووە، جگە لە سەرنجدان بە هەواڵ و پرسە جیهانییەکان و کوردستانی گەورە، ئاوڕێکی تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەداتەوە و گرینگییان پێدەدات.
کاک یۆنس لەو وتووێژەدا زۆر بە ڕوونی و بە زمانێکی ساکاری کوردی وەڵامی گشت پرسیارەکانی پێشکەشکاری بەرنامەکەی دایەوە. ناوئاخنی باسەکە بریتی بوون لە:
- ئاماژە کردن بە بیرۆکەی لەدایکبوونی ماڵپەڕی نەمران.
- دەستەی بەڕێوبەرانی ئەو ماڵپەڕە کێن؟
- لەلایان کام لە ڕێکخراو، دەوڵەت یان حیزبەوە ساپۆڕتی دارایی یان مەعنەوی لێدەکرێ؟
- چۆنییەتی پێشوازیکردنی کۆمەڵانی خەڵک و بەتایبەت بنەماڵەی لەسێدارەدراوانی کوردستان چۆن بووە؟
زۆر وردە باسی تریش ورووژێندرا کە سەرنجی ئێوە میوانای هێژای ماڵپەڕەکەمان بۆ ئەم وتووێژە ڕادەکێشین. لێرەوە سپاسی ئەو ڕادیۆیە دەکەین کە بە مشوورێکی جوانەوە لە کۆتایی وتووێژەکەدا گۆرانییەکی هونەرمەندی نەمر “کەریم بلوری”یان داناوە کە ئەو نەمرەش بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران گیرا و پاشی ئەشکەنجەیەکی زۆر گولەباران کرا.