Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

نەمر کەریم ڕەزایی

نەمر کەریم ڕەزایی لە سا‌ڵی ١٣١٦ لە “لندرەی” سەر بە شاری “سەقز” لە دایک بووە. کاک کەریم لە کاتی بەدیل گیرانیدا ئەفسەری ژاندرمری بوو کە لە ڕەشبگیرییەکدا وێڕای ٢٠ کەسی تر دەگیرێ.

پاش ده‌رچوونی فه‌رمانی جیهاد خمینی و  هێر‌شی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نیزامی هێزەکانی نیزامی ئێران له ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٥٨  بۆ سه‌ر کوردستان و داگیرکردنی شاره‌کان، حاکمی شه‌رع له پادگانی شاری سه‌قز نیشتەجێ ده‌بێ و پاش ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له نێو شاردا، ده‌که‌ونه ڕه‌شبگیری خه‌ڵکی نێو شار و ٢١ نه‌فه‌ر به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی لەڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن که یه‌ک له‌ وانه نەمر که‌‌ریم ڕه‌زایی ده‌بێ. له‌و کاته‌دا خاوه‌نی ٤ منداڵ بوو و به  زه‌بر‌ و زۆری پاسدار له پێش چاوی ژن و منداڵه‌کانی له ماڵ ده‌یبه‌نه ده‌ره‌وه.

رۆژی ٢ی خه‌رمانانی ١٣٥٨ له لایه‌ن نوێنه‌ری ڕاسته‌وخوی خۆمه‌ینی به ناوی “سادق خه‌ڵخاڵی” و بە بەشداری و چاوساخی هه‌ندێ که‌سانی ده‌ست و پێوه‌ندی ده‌وڵه‌تی “جاش” ( مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د و سه‌ید حه‌یبه‌ڵا برای، عه‌تای بایز و مه‌سعوود تلووعی‌و ..)  لە مه‌یدانی پادگانی تیپی ٢١ شاری سه‌قز حوکمی لەسێدارەدانیان جێبه‌جێ ده‌کرێ. کاک کەریم لەتەمەنی ٤٢ ساڵی دا چووە ناو کاروانی نەمرانی کوردستان.

نووسەری ئەو ژیاننامەیە: بەڕێز عەزیز ڕەزایی برای نەمر کەریم ڕەزایی