ڕۆژی سێشەمۆ ڕێـکەوتی ۱٥ی سەرماەز لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێ حوکمی ئێعدام بۆ سەر دوو برا بە ناوەکانی فەرهاد و فەرزاد تاهازادە و هەروەتر هەژار ئەحمەدی خەڵکی شاری شنۆ پەسەند کرا.
ئەو ناوبراوانە هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە ڕێژیم لە شنۆ دەسبەسەر کرابوون و بە تاوانی شەڕ لەگەڵ خودا”محاربە”! تاوانبار بوون.
ئەو حوکمە لە دادگا و بەبێ بەشداری هیچ کام لە تاوانبارەکان پەسەند کراوە.
لە کاتی دەسبەسەر کرانی ئەو سێ گیراوە لە گرتنگە، ئیزنی چاو پێکەوتنی بنەماڵەکانیان پێ نەداون و هەروەتر هیچ کام لەو سێ کەسە پارێـزەریان نەبووە.
فەرزاد تاهازادە ڕێـکەوتی ۳ی ڕەزبەری ۱٤۰۱ی هەتاوی و براکەی فەرهاد لە ڕێـکەوتی ۲۲ی خەزەڵوەر ۱٤۰۱ی هەتاوی لە لایەن هێـزی ئەمنی دەسبەسەر کراون.
هـەژار حەمـیدی کوڕی بازیـد تەمەن ۳٥ ساڵە لە ڕێـکەوتی ۳ی ڕەزبەر ۱٤۰۱ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران دەسبەسەر کراوە.