Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

نەمر “کەریم مەعروفزادە”

نەمر “کەریم مەعروفزادە” کوڕی کاکەڵا و جەیران لە ڕۆژی ٨/٦/١٣٤٢ لە ئاوایی قۆزلوێ‌ی هەوشار لە دایک دەبێ. کەریم تەمەنی ٥ ساڵانە دبێ کە باوکی کۆچیدوایی دەکات و لە باوەشی گەرمیی باوکێتێ بێبری دەبێ.

لەپاش کۆچی دوایی باوکیان دۆخی بژێوی بنەماڵەکەیان بەرەو خەراپی دەچێت و چەپگەردی گەردوون لە ماڵی خوشکە گەورەکەی دەیگیرسێنێتەوە و لەوێ گەورە دەبێ. ئیتر لەبەر باری نالەباری ژیان ناتوانی لە پۆلی پێنجی سەرەتاییەوە زیاتر درێژە بە خوێندن بدات.  وەک چارەنووسی زۆربەی مناڵانی هەژار ناچار دەبێ بۆ یارمەتی بنەماڵەکەی ڕوو بکاتە کشت و کاڵ.

لەپاش شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧، تێکەڵ بە حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران دەبێت و درێژە بە خەبات دەدات. لە ساڵی ١٣٦٣ لەکاتێکدا ژیانی هاوبەشی ئەو نەمرە شەش مانگی تێنەپەڕاندبوو بەداخەوە دەگیرێت و ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ دەکرێت. پاشی ماوەیەک ڕایدەگوێزن بۆ بەندیخانەی میاندواو و لە ڕۆژی ٢/٣/١٣٦٤تیرەباران دەکرێ. پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کردەوەیەکی نامرۆڤانەدا و بۆ بێڕێزی کردن بە بنەماڵەکەی و ترس خستنە ناو دڵی بنەماڵەکەی داوای پارەی فیشەکەکانیان دەکەن کە لە لەشی پاکی کاک کەریمیان تەققاندووە و لێشیان دەستێنن.