Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

نەمر عیزەتوڵڵا قازیزادە ناسراو بە (خۆشناو)

کاک خۆشناوی قازیزادە لە ڕۆژی ١٣٣٩/٠٧/٠٥لەشاری مەهاباد لە دایک بوو. بنەماڵەکەی لە ساڵی ١٣٤١ چوو بۆ شاری تاران. ئەو لە ساڵی ١٣٤٥ تا ١٣٤٩ لە تاران قوتابخانەی سەرەتایی تەواوکرد. دوای گەڕانەوەی بنەماڵەکەی بۆ شاری مەهاباد تا وەرگرتنی دیپڵۆم لە ساڵی  ١٣٥٦ لەو شارە درێژەی بە خوێندن دا.

لە ساڵی ١٣٥٦ لە کۆنکوری زانستگا بەشداری کرد و بە پلەی ١٩ لە بەشی “برق و الکترونیک” ی زانستگای تاران وەرگیرا. دوای “انقلاب فرهنگی” نەگەڕایەوە تاران. لە ڕۆژی ١٣٦٢/٠١/٢٤لە لایەن سپای پاسداران  گیرا و ماوەیەکی زۆر لە ژێرئەشکەنجە دا بوو. تا مانگی ٥ بێ سەروشوێن بوو و ئیزنی دیتنی بە بنەماڵەی نەدەدرا. دوایی بۆ بەندیخانەی ورمێ و دواتر بۆ بەندیخانەی شاری تەورێز گوێسترایەوە. لە ڕۆژی ١٣٦٢/٠٦/٢٠ لە بەندیخانەی شاری تەورێز دەگەڵ زیاتر لە ٣٣ کەس ئێعدام کرا و ژیانی لاوی بەختی کوردستان کرد.