Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

داوای ناوەندی نەمران لە وەزاڕەتی دەرەوەی ئاڵمان بۆ پشتیوانی کردنی جیددیتر لە خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران

ناوەندی نەمران لە وڵاتی نۆڕوێژ بە فەرمی تۆمار کراوە و لە چوارچێوەی قانونەکانی ئەو وڵاتەدا کار دەکات. سەرهڵدان و شۆڕشیی گەلانی ئێران بەگشتی و گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، ئەو بەرپرسیارەتییەی دەخاتە سەر ئەستۆ هەر کوردێک تا لە هەر ڕێگایەک کە بۆیان دەلوێ ببێتە دەنگی گەل و هەنگاو هەڵێننەوە. ئێمە لەو ناوەندە هەوڵمانداوە تا لە ئاست جێگەی و پێگەی خۆمان چالاک بین و لە ڕێگای نامە ناردن و گوشار هێنان بۆ جومگەکانی دەستەڵاتی دەوڵەتی و ناوەندە نادەوڵەتییەکان، ببینە دەنگی گەلی خۆمان.

ناوەندی نەمران لە هەنگاوێکی تردا نامەیەکی ئاڕاستەی وەزاڕەتی دەروەی وڵاتی ئاڵمان کرد و تێیدا داوا کراوە کە ئەو وڵاتە کاراتر و شێلگیرانەتر پشتیوانی لە سەرهڵدانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکات کە دەقی وەرگێڕانی نامەکە بەو چەشنەیە:  

دەنگی ئازادیخۆازی لە ئێران پێویستی بە پشتیوانی نێونەتەوەییە

دەنگی ئازادیخۆازی لە ئێران پێویستی بە پشتیوانی نێونەتەوەییە
ناوەندی نەمران ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤیە کە کار دەکات بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیارییەکان لەسەر لە سێدارەدراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە درابن.
(ژینا ئەمینی) کە بە (مەهسا ئەمینی)ـش ناسراوە، رۆژی ١٣ی سێپتەمبری ئەوساڵ لە لایەن پۆلیسی ئەخلاق (ئیرشاد) دەستبەسەر کرا و بە هۆی ئەنجامدانی توند و تیژی دەگەڵیا و هەروەها وێکەوتنی زەبری قورس لە مێشکی، لە نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد.
کوشتنی ژینا (مەهسا) بوو بە هۆکاری نارەزاییەکی زۆر بەتایبەت لە ناوچە کوردییەکان. خەڵکی کوردستان ئەو تاوانەیان بە تووندی سەرکۆنە کرد و ئاڵوگۆڕێکی بنەڕەتی لە بۆچوونی دەسەڵات لەسەر پرسی ژنان، بوو بە ویستی  گشتیی خەڵک. پاش نارەزایەتییەکانی کوردستان، دەنگی سەرکۆنەکردنی ئەو تاوانە هەموو شارەکانی ئێرانی گرتەوە. داخۆازی خەڵک لە ئاڵوگۆڕی بۆچوونەوە گۆڕدرا بۆ ئاڵوگۆڕی یاسای بنەڕيتی و گۆڕینی ڕێژیم.
کاردانەوەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، داخستنی ئینێرنێت و تەقەی ڕاستەوخۆ لە خەڵکی وەدەنگ هاتوو بوو. تا کاتی نووسینی ئەو نامەیە خەڵکانی زۆر کووژراون و کەسی مێرمنداڵیشیان تێدایە، هاوکات خەڵکانێکی زۆر بریندارن. بریندارەکان لەبەر ترسی دەسبەسەرکردن، سەردانی نەخۆشخانەکان ناکەن.
ڕاپۆڕتەکان باس لەوە دەکەن کە لە شاری زاهیدان زیاتر لە ٦٦ کەس کووژرابن، کە منداڵیشیان تێدایە. کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر بێ ڕەحمانە تاوانی قێزەون دژ بە خەڵک دەکات و هەموو دەنگێکی ناڕازی بە توندی وڵام دەداتەوە. ئەو بەڵگانەی لەبەردەستدایە، پێماندەڵێن کە کۆماری ئیسلامی ئێران تاوانی دژە مرۆڤی کردووە.
ناوەندی نەمران، نیگەرانی چارەنووسی دەستبەسەرکراوانی ئەو ئاخێز و سەرهەڵدانەین و شیمانە دەکەین کە ئەو دەستەڵاتە بۆ چاوترسێنکردنی خەڵکی ڕاپەڕیو، دەست بداتە کۆمەڵکوژکردن و لەسێدارەدانی گیراوەکان. هەروەها مێژوو نیشانی داوە کە کۆماری ئیسلامی، هیچ مافێکی بەرگریکردن بۆ گیراوان لەبەرچاو ناگرێت.
لە کاتێکدا کە ئەم نامەیە دەنوسین، شاری سنە لە لایەن سپای پاسداران و گرووپە دامەزراوەکانیانەوە گەمارۆ دراوە. ئێمە زۆر نیگەرانین بۆ ئاسایشی گیانی خەڵکی سڤیل. شایەتحاڵ و وێنەکان کە لەو شارە گەییشتوونەتە دەستی ناوەندەکەمان،ئەوەمان پێدەڵێن کە دەبێ چاوەڕوانی کارەساتی مرۆڤی بین لەو شارەدا. ترسمان لەوە هەیە شەپۆلێکی نوێی لە سێدارەدان ڕووبدات. ڕژیم بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە لە هەموو ئامرازێک کەڵک وەردەگرێت.
ئێمە لەو بڕوایە داین کە وڵاتی ئاڵمان دەتوانی گووشار بخات و قورسایی خۆی هەبێت لە ڕاگرتنی هەر چەشنە :توندوتیژیەک بەرامبەر خۆپێشاندەران و خەڵکی ناڕازی.
کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌رکی ئه‌خلاقی له‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی ئێراندا هه‌یه‌. بە ناوی گەلی ئێران و کوردەوە داواتان لێدەکەین کە گوشار بخەنە سەر ڕێژیمی تاران تا لە دژی خەڵکی سڤیل دەستبەجێ کۆتایی بە هەموو توندوتیژییەک هەڵگرێ.
داواتان لێدەکەین کە گەمارۆی ئەو بەرپرس و سیاسەتمەداران و کاربەدەستانەی ئێران بکەن کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەستیان لە ستەم و کوشتاری خۆپیشاندەراندا هەیە.