Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

یادێک لە نەمر سەید جەماڵ قوڕەیشی

سەید جەماڵ قورەیشی کوڕی سەید کەریم لە ساڵی ۱۳٤٨ی هەتاوی لە گوندی سەرچنار سەربە ناوچەی چۆمی مەجیدخان چاوی بۆ دونیا هەڵیـنا، خولی سەرەتایی خوێندنی هەر لەو گوندە تەواو کرد. دوابەدوا شۆڕشی گەلانی ئێـران لە ساڵی ۱۳٥۷ی هەتاوی، وێـڕای بنەماڵەکەی  بۆ درێـژەی ژیان ڕوویان لە شاری مەهاباد کرد. بە هـۆی تەنگوچەڵەمەی بنەماڵەکەی نەیـتوانی درێـژە بە خوێندن بدات.

بەردەوام و لەو کاتەوە کە تازەلاو بوو، هـۆگرییەکی لەبنههاتووی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێـران هەبوو و هیـوای ئەوە بوو کە ڕۆژێک پێـوەست بێت بە ڕیزی پێشـمەرگەکانی ئەو حیزبە. بەردەوام داخی لەسەر دڵ بوو کە لە ناو ریـزەکانی پێـشمەرگە دا نییە. سەرەڕای ئەوەی کە بۆخۆی حەزی لە چوون بۆ خزمەتی زۆرەملی سەربازی نەبوو، بەڵام لەسەر داوای بنەماڵەکەی چوو بۆ سەربازی.

دوای تەواو کردنی خزمەتی سەربازی و گەڕانەوە بۆ مەهاباد پێـوەندی بە هاوڕیانی گرت و بە یارمەتی ئەوان ئەو ئەرکانەی لە لایەن حیزبی دێموکرات پێ ئەسپێردرابوو بەڕێـوە دەبرد بەڵام مخابن زۆری نەخایاند کە لە لایەن بەکرێـگیراوان و پاسدارانی جمهوری ئیسلامی لەقاو دەدرێ و دەسبەسەری دەکەن و  پاشی نامرۆڤانەترین ئەشکەنجەکان، حوکمی ئێعـدامی بە سەردا دەسەپێنن. ئەو قارەمانە لە ماوەی ١٠ ساڵاندا، هەموو سات و ئانێک چاوەڕێ بووە تا بیبەن بۆ سێدارە کە ئەو شێوەیە لە حوکمدان خۆی دەقاودەق ئەشکەنجەیەکی ڕۆحییە و وەک مەرگێکی ڕۆژانە و چکەچکە پۆلێن دەکرێ کە بەداخەوە ئەو قارەمانە لە ڕێـکەوتی ۳۱ی پووشپەڕی ساڵی ۱۳٨۱ی هەتاوی لە گرتووخانەی مەهاباد ئێـعدام کـرا.

لەو نەمرە تەنیا چەند وێنەیەک و چەند دەستنووسێک بە یادگار ماوەتەوە کە مرۆڤ کاتێک چاو بە نووسینەکانیدا دەخشێنێ، لە قووڵایی ڕۆحی نەتەوەیی و، ئاستی تامەزرۆیی بۆ گەشە و فێربوون و هەروەها تینووبوون بۆ لێکۆڵینەوەی مێژوویی تێدا بە ڕوونی بەدی دەکرێ. 

یاد و ناوی هەرمان.