ناوەندی نەمران لە وڵاتی نۆڕوێژ بە فەرمی تۆمار کراوە و لە چوارچێوەی قانونەکانی ئەو وڵاتەدا کار دەکات. سەرهڵدان و شۆڕشیی گەلانی ئێران بەگشتی و گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، ئەو بەرپرسیارەتییەی دەخاتە سەر ئەستۆ هەر کوردێک تا لە هەر ڕێگایەک کە بۆیان دەلوێ ببێتە دەنگی گەل و هەنگاو هەڵێننەوە. ئێمە لەو ناوەندە هەوڵمانداوە تا لە ئاست جێگەی و پێگەی خۆمان چالاک بین و لە ڕێگای نامە ناردن و گوشار هێنان بۆ جومگەکانی دەستەڵاتی دەوڵەتی و ناوەندە نادەوڵەتییەکان، ببینە دەنگی گەلی خۆمان.
ناوەندی نەمران وەک یەکەم هەنگاو نامەیەکی ئاڕاستەی وەزاڕەتی دەروەی وڵاتی نۆڕوێژ کرد و تێیدا داوا کراوە کە ئەو وڵاتە کاراتر و شێلگیرانەتر پشتیوانی لە سەرهڵدانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکات کە دەقی وەرگێڕانی نامەکە بەو چەشنەیە: