نەمر ئەسغەر ئەمیریبە ناوی نهێنی “کاک پەرویز” کوڕی عەلی و جەننەت، لە بناغەدانەرانی کۆمەڵی خەبات بۆ ئازادی چینی کرێکار، بەرپرسی دامەزراوەی “اتحادیە کمونیستهای ایران” لە کرماشان، ئەندامی شووڕای رێبەری”سربداران”، بەرپرسی سیاسی دەستەی “ئەمین ئەسەدی” لە جەنگەڵ بوو. ئەو نەمرە یەک لەو چالاکانە بوو کە خۆپێشاندانی مێژوویی و گرنگی هەوەڵی مانگی ئایاری لە ساڵی ۱۳٥٨ی هەتاوی لە کرماشان ڕێکخست.
نەمر ئەسغەر، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە دابین کردنی کەرەسە بۆ هاوڕێانی پێشمەرگە لە ساڵەکانی ۱۳٥٨ و ۱۳٥۹ی هەتاوی لە ئەستۆ دابوو بەتایبەت لە شەڕی نەورۆزی خوێناوی شاری سنە. هەروەتر نەخشێکی ڕوونی لە ڕێکخستنی جەماوەری هاوڕێانی کرماشان بۆ بەرەو پێش چۆنی شۆڕشی “سربداران” لە شاری “ئامۆل” لە باکووری ئێران گێڕا.
نەمر ئەسغەر لە پاییزی ساڵی ۱۳٦۲ی هەتاوی دەس بەسەر دەکرێ و نامرۆڤانەترین ئەشکەنجەکانی لەسەر پەیڕەو دەکەن و لە ساڵی ۱۳٦۳ لەپاش ئێعدامی خوشکەکەی سوسەن ئەمیری، ئەویش ئیعدام کرا. پێویستە بگوترێ کە تەنیا چەند ڕۆژ پاش ئێعدامی ئەو خوشک و برایە، برایەکی دیکەشیان بەناوی نەمر “حەسەن ئەمیری” تیرەباران دەکرێ
یادی هەرمان بێت!
بە داخەوە ناوەندی نەمران سەبارەت بە نەمر ئەسغەر ئەمیری زانیاری کەمی لەبەر دەست دایە، تکایە لەو بارەوە یارمەتی ئەو ناوەندە بدەن.
وەرگێڕ: قادر سۆهرابی