Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

گردبوونەوەی کوردان لەبەردەم دادگای تاوانبار حەمید نووری

وەک ئاگادارن ناوەندی نەمران هەڵمەتی گردبوونەوەیەک بۆ بەردەم دادگای تاوانبار حەمید نووری ڕاگەیاند کە بە خۆشییەوە کەوتە بەر سەنجی بەشێک لە کوردانی دانیشتووی سوئێد و بەدەم بانگەوازەکەوە هاتن و خۆپێشاندانێک لە بەردەم ئەو دادگایە بەڕێوە برد.  وێنەی ئەو نەمرانە کە بەدەستی جەللادان و پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێعدام و تێڕۆڕ کرابوون، بەرانبەر بە دەرگای سەرەکی ئەو دادگایە هەڵاوەسرابوون.

DADGAH-STOKHOLM-26.11.2021-7

مەبەست لەو گردبوونەوەیە گەیاندنی دەنگی مافخوازانە و دادخوازانەی گەلی کورد بوو بە دادگا و قازییە بەڕێزەکان و ڕای گشتی و مێدیاکان تا بزانن کە ئەو تاوانبارە و هاودەستەکانی، تەنیا لە ساڵی ١٣٦٧ تاوانیان نەکردووە، بەڵکوو لە سەرەتای هاتنە سەرکاری ئەو ڕژێمە، ئەوانە لە کوردستان بە لێشاو تاوانیان ئەنجام داوە و بێبەزەییانە دەستیان بە خوێنی گەلی کورد سوور کردووە جا پاشان چوونەتەوە شاری و ناوچەی خۆیان و درێژەیان بە تاوانکارییەکانیان داوە. بەشداربووان داوایان لە دادگای ناوبراو ئەوە بوو تا هەوڵ بدەن دەنگی دادخوازانەی گەلی کورد ببیسن و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەو تاوانانەی ناوبراو بکەن و  لە تاوانەکانی ئەو تاوانبارە بە تایبەت لە کوردستان، نەبوورن.

ئەو هەڵمەتە کە بە دەستپێشخەری ناوەندی نەمران ئامادەکاری بۆ کرابوو بە خۆشییەوە کەوتە بەر سەرنجی کۆمەڵێک مێدیای فارسی و سۆئێدی کە بڕیار وایە لە مێدیاکانیاندا بە شێوەی جۆراوجۆر لەسەری بدوێن.

ئێمە لە ناوەندی نەمران لە ناخی دڵەوە سپاس و ماندوونەبوونی بە ئەو کەسانە دەڵێێن کە لە سەرمای ٣ دەرەجە ژێر خاڵدا لەوێ بەشدار بوون یا ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دڵیان دەگەڵ ئەو چالاکییە بووە و زەحمەتیان دەگەڵ کێشاوە و مخابن کە بۆیان نەلواوە بە جەستە لەوێ بن. هەروەها سپاسی گشت ئەو مێدیایانە دەکەین کە چالاکییەکەیان بە بەرز نرخاند و ئامادەبوون کاتی بۆ دابنێن.

بەو هیوایەی کە گەلی چەوساوەمان چیتر نەهامەتێ نەبێنێت. ڕۆحی گشت تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری وڵات و مرۆڤایەتی شاد و یادیان هەرمان.

ناوەندی نەمران


ڕاپۆڕتی ڕادیۆ دەنگی سوئێد دەگەڵ بەڕێز مستەفا قازیزادە، ئامادەکاری گردبوونەوەکە و ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی ناوەندی نەمران


ئاڵبۆمی وێنەکان


26/11/2021


فیلم


ڕووماڵکردنی گردبوونەوەکەی کوردان لە بەشێک لە ڕاپۆڕتی تێلێڤیزیۆنی BBC دا و بەرنامەی (٦٠ دقیقە)