بەشداری کردنی وتەبێژی ناوەندی نەمران لە پانێلێکی تێلێڤیزیۆنی لە ڕادیۆ دەنگی ئامریکا بەشی کوردی کە تەرخان کرابوو بۆ پرسی (لەسێدارەدان و مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا).
لەو پانێلەدا کاک یۆنس بلوری وتەبێژی ناوەندی نەمران هاوڕێ دەگەڵ لێکۆڵێنەر کاک دیاکۆ مورادی دوا ڕاپۆڕتی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەشی مافەکانی مرۆڤدا کە لەسەر پێشێلکارییەکانی ئەم دواییانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی کردۆتەوە دوان و پاشان بە وردی و بە ڕژدی لەسەر دوا پێشکەوتن و لەمپەرەکانی لە بواری مافی مرۆڤ لە ئێران بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی دوان.
بەرنامەی “ڕوانگە” یەک لەو بەرنامە سەرکەتوو و بێلایەنانەیە کە پشت دەبەستێ بە فاکت و بەڵگە کە ڕۆژنامەوانی بەئەزمون و شارەزا کاک سەلاح پیرۆتی بەڕێوەبەر و پێشکەشکارەکەیەتی.
وێڕای سپاس و دەستخۆشی لە ڕادیۆ دەنگی ئامریکا و بەڕێز کاک سەلاحی پیرۆتی سەرنجتان بۆ دەقی بەرنامەکە ڕادەکێشین.