بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ڕەسمی کۆماری ئیسلامی ئێران “ایرنا” ئەوڕۆ لە زیندانی شاری سنە، زیندانی سیاسی حەیدەر قوربانی ئێعدام کرا.
حەیدەر قوربانی لە دایکبووی شاری کامیارانی رۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەو کوڕی پێشمەرگەیەکی شەهیدکراوی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانە بەناوی عەلی قوربانی. خاوەنی هاوسەر (شەرارە) و دوو منداڵە بە نێوەکانی هێمن و حەمید.
نەمر حەیدەر قوربانی ساڵی٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٥ هەتاوی (2016) زائینی بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دیموکرات دەستبەسەر دەکرێ و دەکەوێتە بەر ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆرەوە. ماوەیەکی زۆر دەیخەنە ژووری تاکەکەسی و لەژێر ئەشکەنجەدا هەوڵی دانپێدانانی زۆرەملی ئەو تاوانەی بەسەریاندا سەپاندووە دەدەن.
پارێزەری نەمر حەیدەر قوربانی، بەڕێز ساڵح نیکبەخت هەموو ئەو تاوانانەی بەسەر حەیدەر قوربانیدا سەپێندراوە بێبنەما ناساند و داوای پێداچوونەوەی حوکمی دادگادا کردبوو. ئەو پارێزەرە بە ڕاگەیاندنەکانی گوتووە کە بنەماڵەی نەمر حەیدەر قوربانی لە گۆڕستانی سنە ئاگادرکراونەوتەوە کە حوکمەکە ئیجرا کراوە، ئەوە لە کاتێکدایە کا ئامادەکردنی ئەو هەواڵە تەرمی نەمر حەیدەر نەدراوەتەوە بنەماڵەکەی.
هێندێک سەرچاوەی مێدیایی دەنگۆی ئەوەیان بڵاو کردۆتەوە کە حەسەن قوربانی برای نەمر حەیدەر پاش ناڕەزایی بە حوکمی ئێعدامی براکەی دەستبەسەر کرابێت.
قووەی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران نەمر حەیدەریان بە ئەندامێتی لە حیزبی دیموکرات و تێوەگلان لە کووشتنی سێ کەس تاوانبار کردووە و هەر بەو هۆیەشەوە ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە. سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لەوانە عەفوی نێونەتەوەیی و پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو تاوانانەیان بە بێبنەما دەزانن و بڕوایان وایە کە لەبەر ئەوەی دانپێدانانی حەیدەر قوربانی لە ژێر ئەشکەنجەدا بووە، وەک بەڵگە ناکرێ چاوی لێ بکرێ.
هەروەها دانیشتوانی شاری کامیاران بە کۆکردنەوەی واژۆ و ناردنی بۆ خامنەیی بێتاوانی نەمر حەیدەرییان سەلماندووە و داوای پێداچوونەوە بە حوکمی داسەپاویان کردبوو.
سەرەڕای هەموو بەڵگەکان بۆ بێتاوانی نەمر حەیدەر قوربانی، کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر دڕندانە ئەوڕۆ ٢٨ی سەرماوەزی ١٣٤٠٠ هەتاوی (١٩ی دێسامبری ٢٠٢١) حوکمی ئێعدامیان بەسەر نەمر حەیدەردا سەپاند و ئەو کردەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دڕێژەپێدانی تاوانەکانی ئەوە دەسەڵاتەیە دژی خەڵکی کورد کە لەمێزساڵە دەستی پێکردووە.
هێمن قوربانی کوڕی نەمر حەیدەر قوربانی هۆکاری حوکمی ئێعدام سەپێندراو بەسەر باوکیدا ئاوا باس دەکات ( کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو ئەو کەسانەی خاوەن هەڵوێستن لە ناویان دەبات.)
ناوەندی نەمران ئەو حوکمە بەتەوای مەحکوم دەکات و لە ناخی دڵەوە خۆی بە هاوخەمی بنەماڵەی نەمر حەیدەر قوربانی و شاری کامیاران و گشت کوردستانییان دەزانێ.