مستەفا بەختیاری بەرانبەر بە حاکمی شەرع: شانازی بە کۆمۆنیست بوونی خـۆم دەکەم و بۆ ڕزگاری گەلەکەم تێـدەکۆشم.
نەمر مستەفا بەختیاری کوڕی “ڕەسووڵ” و” ئامین” لە ڕێـکەوتی بیستی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی مام ناوەندی لە شاری مەهاباد چاوی بە دونیا هەڵێناوە، لقی دوا ناوەندی خـوێندنی بە نیـوە چڵی بە جێ هێشت و درێـژەی به خوێندن نەدا و پەێـوەست بوو بە پێشمەرگەکانی “سازمان پیکار”.
ناوبراو مرۆڤێکی یەکجار شێلگیر و پێداگر بوو لەو ئەرکانەی پێی سپێردرابوو.
خەبات بۆ دابین کردنی مافی نەتەوایەتی بۆ هاورێ مستەفا لە سەرەوەی هەموو ئەرک و کارەکانی بوو. باوەڕی قووڵی بە دیاری کردنی مافـی چارەنووس و دژی هەر چەشنە هەڵاواردن و نایەکسانی بوو.
مستەفا سەرەتاکانی مانگـی ڕەزبەری ساڵـی ١٣٦٠ی هەتاوی لە مەهاباد دەستبەسەر دەکـرێ و پاش نزیـک بە یەک مانگ لە ژێـر ئازار و ئەشکەنجەی بی بەزەیانە لە دوانیـوەڕۆی دووی مانگی خەزەڵوەری ساڵـی ١٣٦٠ی هەتاوی لە مەهاباد تیرباران دەکـرێ.
هەواڵـی ئیعدامی مستەفا هاوڕێ لەگەڵ سێ شۆڕشگێـری دیکە بە ناوەکانی ١- ڕەحیم سونبولی ٢- عەباس تۆکمەچی ٣- عەلی جەهانگیری لە ڕۆژنامەی “کەیهان” ڕێـکەوتی شەشی مانگی خەزەڵوەری ساڵـی ١٣٦٠ی هەتاوی بڵاو کـرایەوە کە به وتەی “پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لقی “هەواڵ” تاوانەکانی مەستەفا بەشداری لە یازدە تێـکهەڵچوونی نیزامی و کوشتنی چەند برای ئەرتەشی و چەند ئەندامی سوپای پاسداران تۆمەت لێدرابوو، دەقی هەواڵ لە پێـوەندی لەگەڵ حوکمی ئیعدام و پێـناسە و سزاکانی ئەوان لە پـێوەندی تەلەفوونی لە لایان لقی هەواڵ پاسدارانی مەهاباد ڕادەستی ڕۆژنامەی کەیهان کـرابوو، هەواڵی ئەو ئیـعدامە لە پاشـکۆی ژومارە ٢٦١ی بڵاڤۆکی موجاهید “ڕێـکخراوەی موجاهیدینی گەلی ئێران” لە ڕێـکەوتی ١٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی بڵاو کرابۆوە، نەمـر مستەفا بەختیاری نەترسانە لە بەرامبەر “حاکمی شەرع” ڕاوەستا و داکۆکی لە بیر و باوەڕی خۆی کرد و پێیگوت: شانازی بە کۆمۆنیست بوونی خـۆم دەکەم و بۆ ڕزگاری گەلەکەم تێـدەکۆشم.
ڕۆژنامەکان