نەزانی و کۆنەپەرستی هەموو وڵاتی داگرتبوو. تارمایی بە سەر ئاسمانی ئێـراندا زاڵ بوو. دەسـەڵات بە تەمای ئەوە بوو کە ئەو ئەستـێرە سوورانەی کە هـیوای دوا ڕۆژی گەلی چەوساوەن لە ناویان ببات و شـەڕی تارمایی و کۆنەپەرەستی بەدژ ڕووناکی بکات. شەڕێکی خوێناوی لەسەر خاکی وڵات دەستپێبکات و بە خوێـنی کەسانی وەک “عەلی کەریمی” خاکی وڵات بڕازێنەوە.
عەلی کەریمی لە ساڵی ۱۳۳۱ی هەتاوی بە هـۆی پیشەی باوکـی کە لە هێـزی ژاندەرمەریدا بـوو لە شاری هەمەدان هاتە سەر دوونیا، دوو ساڵ لە هاتنە سەر دوونیای عەلی تێپەر نەبوو کە باوکی لە بەر ئەوەی کە پشتگیری لە چینی چەوساوە و ڕەعییەتەکانی ناوچە کە لە لایان خاوەن موولکەکان زووڵمیان لێ دەکرا، دەکـرد لە هێـزی ژاندەرمەری دەرکـرا و پاش دوو ساڵ کە نەیتوانی بچێـتە دەرەوە وڵات گەرایەوە سـنە.
سـنە بەستێنێک و جێگەیەکی باش بوو کە هاوڕێ عەلی، ئاوات و هیـواکانی بێنێتە دی،پاش ئەوەی کە دیپڵومی وەرگرت و سەرباز بوو گۆڕانکـاری لە عەلی دا ساز بوو، بە هـۆی ئەوەی کە لە سوپای دانش دا خزمەتـی دەکرد چوو بۆ گوندەکانی لە پەراوێـز خراوی ورمێ، گوندێکی خنچیلانە لە نـزیک ئاوەڵی قاسملوو کە هەر ناویشی ئەوە بوو، بە هـۆی خۆشەویستی عەلی لە لایان خەڵکی ئاوایی و چاوپێکەوتن و هەڵس و کەوت لە گەڵ بـرای دوکتور قاسملوو هاتە نێـو ئەو کۆڕ و کۆبوونەوانەی کە ڕژێم لێ دەترسا، زۆری نەخایاند کە بەساڵ داچوو و گەنج و خەڵکی ئاوایی پرس و ڕایان بە عەلی دەکـرد و بەستێنێک ساز بوو کە هاوڕێ عەلی لەمەر دۆخـی خەڵکی ناوچەکە باشتـر ئاگادار بوو، لەگەڵ تەواو بوونی خزمەتی یەک ساڵەی بەرگری کۆمەڵایەتی لە مەشهەد و تاران گەڕایەوە سـنە تا لە ئێدارەیەکی نوێ دامەزراو خـزمەت بکا.
قەرەباڵغـی شوێنی کاری و ژیانی ئامانجێک نەبوو کە هاوڕێ عەلی کەریـمی بۆخۆی هەڵبژاردبوو، سەردەمی ڕەشی دەسەڵات دارێتی ڕژێمی پاشایاتی کە تـژی بوو لە زووڵم و زۆر دژ بە گەلی چەوساوە سـێبەری خستبوو سەر بیر و هزری هاوڕێ عەلی کـەریمی و هاوڕیانی و تەنگی پێ هەڵچنیبوون بۆ یارمەتی گەیاندن بۆ خـزمەت بە گەل و دژایەتی ئەو ڕەوتە کە لە دەسەڵات دابوو.
ساڵی ۱٣٥٦ی هەتاوی بوو و هەل و مەرج وای لێ هاتبوو کە ئەوانەی دڵیان بـۆ گۆڕان لێ دەدا یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بوون کە بـۆ یەک جار و بـۆ هەتا هەتایی بنەمای ڕێژیمی پاشایاتی لە ناو ببەن، هەر لەو پێـناوە دا هاوڕێ عەلی کەریمی هاتە نێـو ڕێـکخراوەی یەکێتی شۆڕشگێران “اتحاد مبارزان”
کە کەسانی وەک “بێهرووز سولەیمانی” و “عەلی ئەکبەر مورادی” وەک ئەندامی سەرەکی چالاک بوون، ڕۆژگـار تێکەڵ بە ڕووداو گەلێک بوو کە بە زوویی ڕووی لە گـــۆڕان و هاوچەرخان دەکرد و هاوڕێ عەلی کـەریمی باش ئاگاداری ئەو گۆڕان و ئەو ڕووداوانە بوو، لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی و دوا بە دوای ئاشکرا بوونی چالاکی ڕێـکخراوەی “چریکهای فدایی خلق” هاوڕێ عەلی کـەریمی بە باوەشێکی ئاواڵە لە لایان ئەو ڕێکـخراوەیە وەک ئەندام وەرگیـرا و بەشداری چالاکانە لە خـۆپیشاندانەکان لە ناوەندی پێشەنگی ڕێـکخراوە دا و بە پێکهێنانی کـۆر و کۆمەڵ و بڵاو کردنەوەی کتێب حەولی دا کە بیری چەق بەستوو و خەوتووی کۆمەڵگا وەخەبەر بێنێ و خەڵک بۆ ئەو مافە ڕەوایانەی کە لێیان زەوت کراوە ئاگادار بکاتەوە .
بیـر و باوەڕی عەلی ئەوە بوو کە گـۆران و هاوچەرخانێک بێتە دی کە لە بەرژەوەندی گەل دا بێت و خەڵک لە ژێـر ئەو زووڵم و زۆرەی کە دابـوو ڕزگاری بێت بەڵام زۆر زوو ئەو شۆڕشە لە لایان هـێز و ڕێژیمێک کە تینوی خوێنی خەڵک بوو ڕفیندرا و دەسەڵات بۆ ڕێژێمیکی ڕەش پەرەست و زاڵمتـر لە ڕێژیمی پێشوو گۆڕدرا، زەحاکی ڕۆژگار باڵوێــزی مەرگی خـۆی بۆ کوردستان بەڕێ کـرد کە کۆتا مەنزلگای باوەر مەند و سۆسیالیسمەکان بوو، خەڵخاڵی بە تەورێکی خوێناوی کە بە دەستی گرتبوو تەرم و جەستەی خەڵکی شۆرشگێری لەسەر یەک دانابوو و هێـرشی بەربڵاوی هێـزی بەربڵاوی نیزامی بۆ کوردستان وەها بوو کە ئەو چالاکە سیاسی و ئەو ڕێـکخراوانەی کە لە ناو شار دابوون بە ناچار شار جێ بێڵن و ڕوویان لە گوندەکان و چیاکان کـردبوو، هاوڕێ عەلی کـریمی وێـڕای هاوڕیانی شاری جێ هێشتبوو.
هـەر لە مانگی خەزەڵوەری ئەو ساڵ لەبەر جێـگیر بوونی دەسەڵاتـی ئەنجومەنی دێموکراتیـک لە شاری سـنە و شکان و پاشەکشەی هێـزەکانی دەوڵەتی ڕێگـەی گەرانەوەی هێـزەکانی گەلـی و چالاکانی شـۆڕشگێر بـۆ شار رەخسـا بوو تاکـوو هیوای شۆڕشـی سۆسیالیستی ئەم جارە دژ بە کـۆنە پەرەستێکی تازە بە دەسەڵات گەیشتـوو بێتە جێ بە جێ کـردن،بەڵام دەسەڵات و ڕێـژیم کە ناوکی بە دێوزمەیی و خـوێنمژی بڕدرابوو لە ئەزموونەکانی پێشووتری دەرسی وەرگـرتبوو کە سەرکوت و خوێنـرشتن و سێدارە و ئیعدام تاکـە ڕێگـە بەرەنگاری و خـۆ ڕزگار کـردن لە هەمبـەر ئەو ئەستێـرە سوورانەیە کە شـۆڕشیان بـۆ یەکسانی دەویست و ناخ و سرووشتیان شتێکی دیکە بوو.
لە مانـگی بانەمەڕی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی و دوا بە دوای شەڕی داسەپاوی خوێناوی بیست و چوار ڕۆژەی سـنە،هاوڕێ عەلی هاوڕێ لە گەڵ ڕێـکخراوە سیاسێکان و هێـزی پێشمەرگە بـۆ ئەو چیا سەرکەشانە گـەڕانەوە کە وا وێدەچوو بێتە نیشتمانی هەتا هەتاییان، هاوکات لە گەڵ دووبەرەکی ساز بوون لە نێـوان ڕێبەری ئەو کاتـی ڕێـکخراوەی “چریکهای فدایی خلق”و قەبووڵ نەکردن لە هەمبەر شەڕی چەکداری لە کوردستان،ناکـۆکی لە نێـوان ئەندامەکان گەیشتە خاڵێک کە هاوڕیان لە ژێـر ناوی “اقلیت”(کەمینە) و “اکثریت”(زۆرینە) لە بەرانبەر یەکتری دا ڕاوەستان، ڕێک ئەو شتەی کە ڕێژیم حـەزی لێ بوو و هاوڕێانی پێشوو خۆیان بە نەزانی پێشکەش بە دوژمنیان کرد!
لەو هەل و مەرج و دۆخـە دا هاوڕێ عەلی کەریـمی بە ورەیەکی پۆڵایین وێـڕای پۆلێک لە هاوڕێان لە ئەندامانی ڕێکخراوە لەوان “حەسەن جەهانبەخش” پێوەست بوون بە حزبی شیوعی لە وڵاتی عێـراق و بۆ ماوەی یەک ساڵ وەک ئەندامی خۆبەخش لەوێ ماوە، لە پێناو بیری چریکی کە عەلی و هاوڕێانی جیا بووە لە ڕێکخراوە هەیانبوو کـۆی ئەو چەک و تەقەمەنی کە هی کاتی خەباتیان لە ڕێکخراوەکەیان دا بوو پێشکەش بە حزبی شیوعی کرد تا ئەو کاتەی کە حزبی کۆمۆنیستی عێراق پێشنیاری هاوکـاری و ئەندامێتی پێ دان بەڵام هاوڕێ عەلی دڵـی لە ڕزگاری ئەو شوێنە بوو کە بیرەوری شۆڕشگێری خـۆی لێ ئەسپاردەی خاک کردبوو و هەر ئەوەش بوو بە هـۆکار کە درێـژەی ئەو هاوکاری لە لای وان قەبووڵ نەکات.
پاش چەند مانگ لە گەڕانەوەیان بـۆ ئێران،ژیان هەوڵ کارەساتی بۆ خوڵقاند تاکوو درێـژەی خەباتی بۆ پاراستنی گیانی هەڵبژێرێ، هـەواڵەکە کورت بوو .. حەسەن جەهانبەخش لە لایان ڕێژیم دەس بەسەر و پاش چەند مانگ لە سێدارە درابوو.
عەلی دوا بە دوای گەڕانەوەی بـۆ ئێران لە ساڵی ۱۳٦۰ی هەتاوی چالاکـی خۆی وەک بەرپرسـی بنکەی ڕۆژهەڵاتی تاران لە حاڵێک وەئەستۆ گرت کە بـۆ خۆ بەدەستەوە نەدان و خۆ پاراستنی خۆی و هاوڕێانی ناچار بوو کە ژیانی نەهێنی لە دژوارترین هەل و مەرج دا درێـژە پێ بدا، گواستنەوی به ناچار لە بەر دزە کـردنی هێزی ئەمنی ڕێژیم و گیران و دەس بەسەر کردنی هاوڕێانی و ئازار و ئەشکەنجە کردنیان دۆخـێکی گەلێک ناخـۆشی بۆ عەلی هێنابوو پێش کە بەرهەمی ئەو هەل و مەرجە وای کرد کە هاوڕێ شۆڕشگێرمان لە ڕێکەوتی ۱٦ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳٦۰ی هەتاوی پێوەست بوو بە کۆمەڵی “عەلی کشتگەر” پاش پێوەست بوون بە جیا بوونەوەی ۱٦ی سەرماوەز تاکـوو ساڵی ۱۳٦۲ی هەتاوی کە بێهروز سولەیمانی هاتە ناو ئەو کۆبەندە چالاکی لەو دۆخـە دا مەیسەر نێ، حەول دەدرا کە ئەو چالاکانە کە لە کوردستان بگوازرێنەوە بـۆ دەروەی ئێران کە بە کوژرانی هاوڕێ سولەیمانی ئەو بڕیارەش هەڵوەشایەوە، مانای ئەو کوشت و کوشتارە ئەوە بوو کە ڕێژیمی خوێنڕێژ ، ئیعدام و لە سێدارە دانی وەک تاقە ڕێگا بۆ سەرکوتی ئازادیخواز و شۆڕشگێران هەڵبژاردبوو کە ئەو مەترسی بـۆ کـۆی ئەو چالاکوان و شۆڕشگێرانە چێ کردبوو کە ئەوەی لە دەرگای ئێـوە دەدات بۆ کوشتنی ڕووناکی هاتووە!! ئێستا یەک ساڵ بەسەر مەرگی دڵتەزێنی بێهروز سولەیمانی تێ نەپەڕیبوو کە هاوڕێ عەلی کـەریمی لە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ساڵی ۱۳٦۳ی هەتاوی لە ورمێ لە لایان هێـزی ئەمنی ڕێژیم دەس بەسەر دەکـرێ، دوا بە دوای لێ پرسینەوەی درێژ خایەن و بێ کۆتایی و ئازار و ئەشکەنجەی بێ بەزەیانە لە مانگی بەفرانبار هاوڕێ عەلی کـەریمی بـۆ کۆمیتەی هاوبەش بۆ تاران گوازرایەوە تاکوو پاش سێ مانگ ئازار و ئەشکەنجەی زۆر به ناچار ناوی سەرەکی خۆێ و هاوڕێانی درکاند.
دوا بە دوای لە قاو چوونی ئەندامانی ڕێکـخراوە و پاشان ناوی سەرەکی عەلی کەریمی، هاوژینەکەشی کە ئەندامی ڕێکخراوە بوو لە ڕێـکەوتی ۲۲ی سەرماوەزی ۱۳٦۳ دەس بەسەر دەکـرێ و گوازرایەوە بـۆ بەندیخانەی ناوەندی اوین.
بـۆ جەللادەکان زۆر گرینگ نەبوو کە چلـۆن هاوڕێان دان بە ڕاستێکان دەنێن و لە هەر چەشنە ئەشکەنجە و ئازارێک خۆیان نەدەبوارد و مناڵی یەک ساڵەی ئەوان کە شیـری دایکی دەخوارد لەو خـواردنە بێ بەریان کـرد تاکوو خۆشەویستی دایکی بۆ مناڵەکەی بکەن بە ئامانج تاکوو دان بە ڕاستێکانی دابنێ!!
لە ماوەی دەس بەسەر کردنی هاوڕێ عەلی کەریـمی تەنیا بـۆ یەکجار ئیزنی چاوپێکەوتنیان پێ دا کە چاوی بە هاوژینەکەی بکەوێ، دواتـر هاوژینەکەی ئاوا باسی ئەو چاو پێکەوتنە کرد کە زۆر ناخ هەژێن بوو: عەلی لە حەمام بوو بە تەما بوو بە ڕوخسارێکی گەشاوە و جلی ڕێک و پێک و لێـو بەبزە چاوی بە من بکەوێ پاشان وێنـەی پەرهام( کوڕە یەک ساڵانەکەمی ) بە من نیشان دا بەڵام نەیدرکاند کە بە تەمان ئێعدامی بکەن و بە زەردە خەنە ماڵ ئاوایی لێ کردم …
لە ئەو کەسانەی کە دوای زیندوو یاد عەلی کـەریمی بە جێ ماون و شایەت حاڵەکان و ئەو شایەتانەی جێ ماون ئەو ڕاستی تاڵانە دەسلمێنێ کە لە سـەر دیوارەکانی بەندیخانە نەخشیان بەستووە کە دەنگیان کپ کراوە و ئازار و مەینەت و ئەشکەنجەی جەللادەکان وەدەر دەخات، دایـک و باوکی هەر کات دەچوون بـۆ چاو پێکەوتنی هاوڕێ عەلی ئاسەواری ئەشکنجەیان لە سەر ڕووخسار و جەستەی دەدیت.
دواتر هاوبەندێکانی هاوڕێ عەلی کـەریمی کە لە بەندیخانە ڕزگاریان بوو ئاوا بەرگـری ئەویان لە ژێـر ئەشکنجەی بێ بەزەیانە باس دەکـرد: هاوڕێ عەلی کەریـمی حیماسەی خوڵقاند، چوونکە هەرچی شەو بوو ئەویان بـۆ ئەشکەنجە لە کووپە دەبردە دەرەوە و تا بەری بەیانی کە دەیانهێناوە بـۆ ناو کووپە بە جەستەی خوێناوی و کووتراو دەمانبینی، بـۆ سەلماندنی ئەو ڕاستی تاڵانە هاوڕێکی ئاوای بـۆ گێـرامەوە : “ئاسەواری ئازار و ئەشکەنجەی هاوڕێ عەلی کەریـمی لە سەر کەل و پەل و ڕاخەر و جێگەی خەوی ئەو کە ڕادەستی بنەماڵەکەیمان کـردەوە و شەڵاڵی خوێن بوو ڕوون و دیار بوو”
هاوڕێ عەلی کەریـمی لە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ساڵی ۱۳٦٤ی هەتاوی لە حاڵێک دا کە دەست و چەند پەراسووی سینگی شکابوو ئیعدام کرا، بە وتەی شایەت حاڵی پۆلێک لە بەندکراوەکان و هاوبەندێکانی هاوڕێ عەلی کەریمی، ناوبراو وێـڕای حەفتا کەس لە بەندیخانەی ناوەندی “اوین” تیرباران کرا،جەنایەتێک کە ڕێژیمی کۆنە پەرەست پاش سی و سێ پاییز، بێ شەرمانە نکۆڵی لێ دەکات و بـۆ ئەو نکۆڵی وەپێش هۆڵۆکاست کەوتووە تاکوو مێژووی نەنووسراوی ئێـران هی ئەو سەردەمانی لە زمانی شایەت حاڵەکان کە پێداچوونەوەیان بۆ ڕاستێکان هەبوو:” جەستەی عەلی کەریـمیان ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردەوە، ئێمە هەوڵ جێگە کە گومانمان لەوە دابوو کە جەستەی هاوڕێ عەلی بە خاک ئەسپێردە کرابێ
“بهشت زهرا”قەبرستانی گەورەی تاران بوو، بەڵام قەبرێکی بێ ناو و نیشانیان بە ئێمە نیشان دا و پێیان ووتین کە لێرەمان ناشتووە!! ئێـمە ئێستا دڵنیا نین کە تەرمی پیـرۆزی ئەویان لەو جێگەیە ناشتبێت”
ڕەوانشاد عەلی کەریـمی بێ ناو نیشان هاوڕێ لە گەڵ حەفتا لە هاوڕێانی ئەژنۆ لەسەر خوێنی چەق بەستووی بە نەسلی دوای خۆیانی نیشان دا کە لە بیریـان نەچێ ” لە خوێن گەوزا له تینۆتی دڵۆپیەکانی خوێنی، پێدەشتی پڕ لە گوڵە خەشخاش بو تینۆیەتی داس لە قاتی و ویشکەساڵی دا “
نووسین و داڕشتنەوەی: مینوو هومەیلی
وەرگێڕان لە فارسییەوە: ناوەندی نەمران