ویدیۆ
ئەمجارەیان کاناڵی تێلێڤیزیۆنی (ئاریەن/Aryen TV) بە میواندارێتی پێشکەشکاری بەتوانا یای نەجیبە مەحمود، بەرنامەی (بێژا)ی کردە ساباتێک بۆ گەنگەشەکردنی ئەو پرسانە کە ماڵپەڕی نەمران پێی هەڵستاوە. هەروەها شرۆڤەکردن و هێنانە باسی ئەو تاوانانەی ڕژێم کە لە ماوەی ئەو ٤١ ساڵەی تەمەنیدا بەسەر کوردی هێناوە و لێکەوتەکان و هەڵسەنگاندنی.لەو بەرنامەیەدا کاک یۆنس بلوری وەک وتەبێژی فەرمی ئەو ماڵپەڕە و وریا ماملێ وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ماڵپەڕی نەمران بەشدار بوون و وەڵامی پرسیارە گرینگ و بەپێزەکانی ئەم پێشکەشکارە ژیرەیان دایەوە.
بەشی سێهەم