رۆژی ٥ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاوی (٢٧.٠٨.١٩٧٩) واتە ٤١ ساڵ بەسەر تاوانێکی نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی‌دا تێپەڕ دەبێ. چه‌ند رۆژ دوای بڕیاری خومه‌ینی بۆ هێرشكردنه سه‌ر كوردستان لە ٢٨ گەلاوێژ و ناردنی (محمد صادق صادقی گیوی) ناسراو به (شێخ صادق خلخالی)
وەک نۆێنه‌ری تایبه‌تی خومه‌ینی بۆ سه‌ركوتی شۆرش له كوردستان، ئەویش چه‌ند رۆژ دوای تاوانی له سێداره‌دانی كۆمه‌ڵێک لاوی كورد له پاوه، كرماشان و مه‌ریوان، كۆماری ئیسلامی ئێران ڕقی په‌نگخواردووی خۆی دژ به خه‌ڵكی سنه ڕشت و له‌و رۆژه‌دا ١١ لاوی شاری سنه‌ی قارەمانی به بێ هیچ به‌ڵگه و به تاوانی ناڕه‌وا له سێداره دا.
کۆماری ئیسلامی ئێران به‌و كرده‌وه دڕندانهیەی خۆی دووپاتی كرده‌وه ته‌نیا موژده‌ی تاوان و كوشتاری لاوانی بێ تاوانی كوردی بۆ كوردستان پێیه.
نه‌مران: ئه‌حسه‌ن ناهید، شه‌هریار ناهید، جه‌میل یهخچالی، ناسر سه‌لیمی، عبدالله فولادی، مزه‌فه‌ر نیازمه‌ند، سیرووس منوچێهری، ئه‌سغه‌ر موبسیری، مزه‌فه‌ر ره‌حیمی، عیسا پیرۆڵی و عه‌تا زه‌ندی به بێ هیچ تاوان و بە بێ ئەوەی بۆ داکۆکیکردن لە خۆیان هیچ دەرفەتێکیان پێبدرێت لە بەرانبەت ئەو تاوانانەی كه به‌سه‌ریاندا سه‌پاندبوون، تیرەبارانیان کردن و گیان پیرۆزیان لێهەستاندن.
له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ كه دوو كه‌س له‌وانه‌ی ئه‌و رۆژه له سێداره دراون بریندارن و یه‌كێك له‌و نه‌مرانه ته‌نانه‌ت ناتوانێ له سه‌ر پێ ڕاوه‌ستێ.
ئێمە کارگێڕانی ماڵپەڕی نەمران لەو ڕۆژە ڕەشەدا خۆمان بە بەشداری خەمی بنەماڵەی ئەو گیانبەختانە دەزانین و هیوا دەخوازین بکران و بڕیاردەران ئەو تاوانانە بە زووترین کات بدرێنە بەردەم دادگا و بە سزای کردەوەکانی خۆیان بگەن.
ڕۆحی نەمران شاد و یادیان هەرمان
تێبینی: وێنەی نەمران ناسر سەلیمی، جەمیل یەخچاڵی و ئەحسەن ناهید – مان لە پەیجی فەیسبووکی بەڕێز کاک ئەمیر نەژادیان وەرگرتووە.
بە سپاس لە بەڕێزیان.