نەمر خالید میسماری خەڵکی مەهاباد. لە شەوی ۲٨ گوڵانی ساڵی ١٣٦٢ دەسبەسەر دەکرێ و نیزیک سێ مانگ لە گرتووخانەی مەهاباد لە زیندانی تاکەکەسیدا دەبێ و بە سەختی ئەشکەنجە دەدرێ. چەند جارێک دایک و خزمانی دەچن بۆ چاوپێکەوتنی لە زیندان کە بەداخەوە بەسەر دیمەنێکی دڵهەژێن دادەکەون کاتێک دەبینن نێوچاوانی خالیدی هەمووی جێی سیغار و سووتانی پێوە دیارە. ئەم ڕۆڵە قارەمانانە دوای دادگایەکی ڕواڵەتی و دوای سێ مانگ مانەوە لە بەندیخانەی مەهاباد دەدرێتە زیندانی دەریا لە ورمێ.
لە شەوی ۲ی خەرمانانی هەمان ساڵ تیرباران دەکرێ و دڵی گەورەی کە بۆ ئازادی لێیدەدا لە کووتان دەکەوێ و لە گۆڕستانی (باغی ڕیزوان) لە ورمێ دەنێژرێ.