١٢ی جۆزەردان وەک ڕۆژی یادکردنەوە لەو ئێعدامیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێناسە دەکرێ کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکەم ڕۆژی هاتنە سەر حوکمی خۆیەوە درێژەی پێدەدات. لە ئەسڵدا ١٢ی جۆزەردان ئەو ڕۆژە بوو کە کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە ٥٩ لاوی مەهابادی ئێعدام کردووە. ئەو ڕۆژە وەک هێمایەک بۆ یادکردنەوەی گشت ئێعدامیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێناسە کراوە.
بەم بۆنەیەوە، ڕۆژهەڵات تی.ڤی لە بەرنامەیەکی تایبەتی دا، میواندارییان لە کاک یۆنس بلوری، وتەبێژی ناوەندی نەمران کرد و تاووتوێی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیان کرد.
وێڕای سپاس لەو ڕۆژهەڵات تی.ڤی سەرنجتان بۆ ئەم بەرنامەیە ڕادەکێشین.





