Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

مێحراب عەبدوڵڵازادە گیراوی سیاسی کورد، ئێعدام کرا

سەر لەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۱۳ی بانەمەڕی ۱٤۰٥ی هەتاوی حوکمی ئێعدامی میحراب عەبدوڵازادە لە گرتووخانەی ناوەندی ورمـێ جێبەجێ کرا. میحراب عەبدوڵازادە تەمەن ۲۹ ساڵان خەڵکی ورمـێ لە ڕێکەوتی ۳۰ی ڕەزبەری ۱٤۰۱ی هەتاوی و لە نێوان سەرهەڵدانی جەماوەری ۱٤۰۱ی هەتاوی” ژن ژیان ئازادی” لە ورمـێ دەسبەسەر دەکرێ, تۆمەتی میحراب عەبدوڵازاده بەشداری کردن لە کوشتنی ئەندامێکی بەسیجی سەر بە سپای پاسداران بووە.میحراب عەبدوڵازادە لە کاتی دەسبەسەرکردنی بۆ ماوەی ۳٨ ڕۆژ لە بەندیخانەی ئیتلاعاتی ورمـێ لەژێـر ئازا و ئەشکەنجەی زۆر دابووە تا دان بەو تۆمەتانە دابنێ کە بەسەریان داسەپاندبوو. بەڵام لەو فیلمانە کە لە شوێنی کوشتنی ئەندامی بەسیج تۆمار کراوان و لەبەردەست هێزەکانی ئیلاعاتی دایە میحراب عەبدوڵازادە لە شوێنی ڕووادوەکە نییە و ناوبراو هەرچەشنە بەشداری کردنی لەو ڕووداو ڕەد کردبووە.
بڕیاری حوکمی ئێعدامی میحراب عەبدوڵازادە لە لایەن لقی یەکەمی لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ورمـێ به سەرۆکایەتی دادوەر نەجەفزادە درابوو, میحراب عەبدوڵازادە نکۆڵی لە تۆمەتی کوشتن و بەشداری لە کوشتنی ئەندامی بەسیج کردبوو و ئاماژەی بەوە کردبوو که لەژێر ئازار و ئەشکەنجەی ڕووحی و جەستەیی زۆر ناچاریان کردووە کە دان بەو تۆمەتانە دابنێ کە تەنانەت ئاگادریشی نەبووە.
حوکمی ئێعدامی میحراب عەبدوڵازادە لە لقی ۹ی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێران پشت ڕاست کرابووە و پێداچوونەوەی بەسەر حوکمی ئێعدامی ناوبرا, ڕەد کرابووە لەحاڵێکدا کە داواکاری پێداچوونەوەکەی نووسرابوو بەڵام دەسگای دادی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ بایەخ دان بە ڕەوتی یاسایی بڕیاری دادگا حوکمی ئێعدامی میحراب عەبدوڵازادەی جێبەجێ کرد.
ناوەندی نەمـران جیبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی میحراب عەبدوڵازادە بە تووندترین شێوە مەحکووم دەکات و داوا دەکات لە ناوەندکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەی لێبووردەیی نێونەتەویی له ئاست کوشتار و ئێعدام لە ئێران دەنگ هەڵبڕن و بەگوشار خستنەسەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران پێش بەو دەسەڵاتە بگرن لەوە زیاتر گیراوان بە تایبەت گیراوانی سیاسی ئێعدام نەکات و داوا لە هەمووان دەکات دەنگی دادخوازی بنەماڵەی لەسێـداره دراوان بن.
نووسین و ئامادەکار: قادر سۆهرابی