Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ناسر بەکرزادە و یەعقووب کەریمپوور لە گرتووخانەی ناوەندی ورمـێ

سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ۱۲ی بانەمەڕی ۱٤۰٥ی هەتاوی ناسر بەکرزادە لە گرتووخانەی ورمـێ ئێعدام کرا.
ناسر بەکرزادە تەمەن ۲٦ ساڵان خەلکێ ورمـێ بە تۆمەتی سیخۆری بۆ ئیسرائیل لە سالی ۱٤۰۲ی هەتاوی دەسبەسەر دەکرێ و لە لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ورمێ حوکمی ئێعدامی بۆ پەسەند دەکەن. دوای پێداچوونەوە لەسەر حوکمی ناسر بەکرزادە بۆ جاری سێهەم دیوانی بەرزی وڵاتی ئێران لە ڕەوتێکی بەپەلە و لە نێوان دە ڕۆژ حوکمی ئێعدامی لە گرتووخانەی ورمـێ پێ ڕادەگەینن.ڕۆژانی ڕابردوو ناسر بەکرزادە لە فایلێکی دەنگی کە لەناو گرتووخانەی ورمـێ بڵاوی کردبووە هوشداری جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی بەم زوویانە دابوو . هەروەتر بنەماڵەی ناوبراو لە کورته فیلمێک کە بڵاویان کردبووە لەسەر بێ تاوانی کوڕەکەیان رژد بوون و داوایان لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤی کردبوو کە ببن بە دەنگیان تاکوو پێش لە سێدارەدانی ناسر بگیرێ بەڵام ڕێژیمی ئێران کە ئەو ماوەیە بە ڕێژەیەکی زۆر و بەربڵاو گیراوانی ناڕازی و سیاسی ئێعدام دەکات بەبێ گوێ دان بە گیراوان, بنەماڵەی گیراوانی سیاسی, پارێزەران و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ حوکمی ئێعدام بۆ گیراوانی سیاسی پەسەند و جێبەجێ دەکات.
هاوڕێ لەگەڵ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ناسر بەکرزادە گیراوی سیاسی کورد, یەعقووب کەریمپوور گیراوی سیاسی تورکی یارسان, خەڵکی شاری میاندواو بە تۆمەتی سیخۆری و هاوکاری ئیسرائیل لە گرتووخانەی ورمـێ ئێعدام کرا.
ناوەندی نەمـران بە توندترین شێۆە جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ناسر بەکرزادە و یەعقووب کەریمپوور مەحکووم دەکات و داوا لە هەمووان دەکات لەئاست ئەو حوکمە دەنگ هەڵبڕن.
نووسین و ئامادەکار: قادر سۆهرابی

یەعقووب کەریمپوور و ناسر بەکر زادە