Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

بڕیاری حوکمی ئێعدام بۆ (ڕامین زلە) گیراوی سیاسی کورد

ڕامین زلە گیراوی سیاسی کوردی خەڵکی نەغەدە کە لە گرتووخانەی نەغەدە دەسبەسەر کراوە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بەسەرۆکایەتی قازی سیامی بە تۆمەتی شەڕی چەکداری دژ بە کۆماری ئیسلامی سزای ئێعدامی پەسەند کراوە.
ڕامین زلە له ڕیـکەوتی ۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱٤۰۳ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئەمنی و ئیتلاعات دەسەبەسەر کراوە, گیرانی ناوبراو بەبێ هەبوونی حوکمی دادوەری بووە, ڕامین زله لەهەبوونی پارێزەری تایبەت بێ بەری کراوە, بەدواچوونی بنەماڵەی ڕامین بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکرانی بێ ئاکام بووە, بەرپرسانی ئەمنی و گرتووخانەی نەغەدە لە زانیاری دان بە بنەماڵەی ڕامین زلە لەسەر هۆکاری دەسبەسەر بوونی خۆیان پاراستووە و تەنانەت ئیزنی چاو پێکەوتنیشیان پێ نەدراوە.
ناوەندی نەمران بڕیاری دەرکردنی حوکمی ناڕەوای ئێعدام بۆ ڕامین زلە بە تووندترین شێوە مەحکووم و سەرکۆنە دەکات و داوا لە هەمووان دەکات بۆ مەحکووم کردنی بڕیاری حوکمی ئێعدامی ڕامین زلە دەنگ هەڵبـڕن.
نووسین و ئامادەکار: قادر سۆهرابی

Ramin zele