Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

بڕیاری ئێعدامی پێـنج گیراوی سیاسی کوردی خەڵکی بۆکان لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ورمێ:

ئەوڕۆ دووشەمە ڕێـکەوتی ۱٦ی پووشپەڕی ساڵی ۱٤۰٤ی هەتاوی بەشێـوەی فەرمی و لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بڕیاری ئێعدامی پێنج گیراوی سیاسی کورد به تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا و دژایەتی لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران, دەرگرا.
پەژمان سوڵتانی, سۆران قاسمی, تەیفوور سەلیمی بابامیری, ڕزگار بەیگزادە بابامیری و کاوە ساڵحـی پێنج گیراوی سیاسی کوردی خەڵکی بۆکانن کە لە گرتووخانەی ورمێ دەسبەسەر کراون و ئەوڕۆ بڕیاری حوکمی ئێعدامیان بەفەرمی پێ ڕاگەیاندوون.
کۆی دیکۆمێنتی دۆسیەی ئەو پێنج کەسە که حوکمی ئێعدامیان بۆ پەسەند کراوە بەپێ لێـکۆڵینەوە, لێپرسنەوە و دانپیانانی زۆرەملـێ لە گرتنگەی ئیدارە ئیتلاعات کۆ کراوەتەوە و هیـچ بەڵگەیەکی سەلمێندراو کە تاوانی ئەوان بسەلمێنێ نەرداوە بە دادگا!
ئەو پێنج کەسە لە کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوە و سەرەتاکانی مانگی گوڵانی ساڵی ۱٤۰۲ هەتاوی بەهۆی بەشداربوون و چالاکی لە ناڕەزایەتی جەماوەری ژن ژیان ئازادی لە شاری بۆکان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەبەسەر دەکرێـن و دواتر دەگوازرێنەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمـێ و بەەروڕووی ئازار و ئەشکەنجەی بێ بەزەیانەی ڕوحی و جەستەیی یەکجار زۆر دبنەوە.

ناوەندی نەمران وێڕای ئیدانەی کردنی توندی بڕیاری ئێعدام بۆ پێنج گیراوی سیاسی کورد داوا دەکات لە کۆمەڵگای مافی مرۆڤی و ناوەندی لێبووردەیی نێونەتەوەیی کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو حوکمە ناڕەوایە دەنگ هەڵبـڕن و هەنگاوی بەکردوە ئەنجام بدات و هەروەتر داوا لە ڕای گشتی دەکات دەنگی, کۆی گیراوانی سیاسی و بە تایبەت گیراوانی سیاسی کە بڕیاری ئێعدام کردنیان دراوە ببن.
نووسین و ئامادەکاری: قادر سۆهرابی

5 girawi bokan