Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

دیوانی بەرزی وڵاتی ئێران حوکمی گیراوی سیاسی کورد” ئازاد شوجاعـی” پەسەند کرد

ئازاد شوجاعی گیراوی سیاسی کورد کە بەتۆمەتی سیـخوڕی بۆ ئیسرائیل و هەروەتر گواستنەوە چەک و تەقەمەنی بۆ تیرۆری موحسین فەخری زادە بیرمەندی ناوکی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بە ئێعدام محکووم کرابوو و ئێستا له گرتووخانەی ورمێ دەسبەسەرە, ئەوڕۆ ڕێـکەوتی ۱٤ی جۆزەردانی ۱۳۰٤ی هەتاوی لەلایەن دیـوانی بەرزی وڵاتی ئێران حوکمی ئێعدامی ناوبراو پەسند بووە و مەترسی ئێعدام کردنی بەم زوویانەی لەسەرە.
مانگی خەزەڵوەری ساڵی ۱٤۰۳ی هەتاوی وتەبێژی دەسگای دادی ڕێژیمی ئێران پشت ڕاستی کردبووە لە دۆسیەی تیرۆری فەخری زادە سێ کەس بە ئێعدام حوکم دراون کە بێـجگە لە ئازاد شوجاعی دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی ئیدریس ئاڵی و ڕەسووڵ ئەحمەد محەممەد ٔ” خەڵکی باشووری کوردستان” حوکمی ئێعدامیان بۆ پەسەند کراوە.
بەئیددیعای بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ئەو سێ کەسە بە بیانووی قاچاخی خواردنەوەکانی ئاڵکۆڵی, کەرەستەی تیرۆری فەخری زادەیان گواستـۆتەوە.
ئەو سێ کەسە, سەرەتاکانی ساڵی ۱٤۰۳ی هەتاوی له لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر دەکرێن ئەوە لەحاڵێـکدایه کە موحسین فەخری زادە لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ی هەتاوی تیـرۆر کراوە!
هەر سێ کەسی تۆمەتبار ئیددیعای بەرپرسانی ئیتلاعاتی و دادوەری کۆماری ئیسلامیان ڕەد کردۆتەوە بەڵام بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەسەر ئیددیعای خۆیان پێداگـرن.
لەساڵانی ڕابردوو گرتن و دەسبەسەر کردنی کەسانێک بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتی ئیسرائیل لەلایەن هێزی ئەمنی و دەسگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بۆتە نەریـتێکی قەرادە و شڕۆڵ و تاکوو ئێستا بەدەیان کەس لەسەر تۆمەتی بێ بنەمای ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێعـدام کراون.
ناوەندی نەمران وەک پێشـوو کە بەردەوام حوکمی ئێعدامی سەرکۆنە و مەحکووم کردووە پەسەند کردنی حوکمی ئێعدامی ئازاد شوجاعی لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێران بەتوندترین شێـوە مەحکووم دەکات و داوا لەڕای گشتی دەکە کە دەنگی کپ کراوی گیراوی سیاسی کورد, ئازاد شوجاعی ببن و دژ بە حوکمی ناڕەوای ئێعـدام هاودەنگ بن.
نووسینی : قادر سۆهرابی

Modern