مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی, گیراوی سیاسی کورد پەخشان عەزیزی دوای ڕەد کردنەوە بۆ هەڵوەشاندنەوە حوکمی ئێعدامی ئەو گیراوە سیاسیە لە لایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێران, لەئارا دایە
لقی نۆهەمی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێران پێـداچوونەوە بەسەر حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی گیراوی سیاسی کوردی مەحکـوم بە ئێعدامی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام ڕەد کردوە و مەترسی جێبەجێ کردنی ئەو حوکمە ناڕەوایە نزیـکتر بۆتەوە
ئەمیر ڕەئیسیان پارێزەری پەخشان عەزیزی بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە, پشـتڕاستی کردەوە کە لقی نۆهەمی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێران ئەو خاڵانەی کە بۆ پێداچوونەوە لەسەر حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی باسی لێ کرابووە, قەبووڵی نەکردوون و حوکمی ئێعدامی ناوبراو لەجێ خۆیدا ماوەتەوە..
پارێزەری پەخشان عەزیزی باسی لەوە کردووە کە ۱٣ی ڕێبەندانی ۱٤۰۳ی هەتاوی بڕیـاری ڕاگرتنی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی لە لایەنی لقی نۆهەمی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێران هەڵوەشاوتەوە و ئەگەری جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی گیراوی سیاسی کورد پەخشان عەزیزی ئێستاش لەئارا دایـە.
هەروەک پێشووتر لەسەر سەپاندنی حوکمی ئێعدام بۆ سەر گیراوانی سیاسی, ناوەندی نەمـران دەنگی هەڵبـڕیوە سەرلەنوێ دەنگی خۆمان وەک ناوەندی نەمران کە بەردەوام دژ بە حوکمی ناڕەوای ئێعدامە هەڵدەبڕین و ئەو حوکمە بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەین وپێـوستە خەڵک بەگشتی دەنگ هەڵبـڕن.