Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

گرتووخانەی ورمێ و چەند گیراوی کورد کە چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامن

Ahmad Rasul

لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ۱٤۰۲ی هەتاوی و لەنێـوان سێ ڕۆژ سێ کەس بە ناوەکانی ئیدریس ئاڵـی, ئازاد شوجاعی خەڵکی ئاوایی دۆڵەگەرمی سەر بە سەردەشت و ئەحمەد ڕەسووڵ خەڵکی سلێمانی باشووری کوردستان لە لایەن هێـزەکانی سەر بە ئیتلاعات لە سەردەشت دەسبەسەر دەکرێـن و دواتـر ڕایاندەگوازن بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ, لێپرسینەوە و ئازار و ئەشکەنجەی بێ بەزەیانەی مەئموورانی ئیتلاعات دەبێـتە هۆی ئەوەی کە ئەو سێ کەسە دان بە تۆمەت گەلێـک دابنێن کە پێشـووتر نکۆڵیـان لێ کردبوون. تۆمەتی سیـخۆری بۆ وڵاتی ئیسرائیل و گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بۆ کوشتنی موحسین فەخری زاده زانای ناوکی ئێرانی, بەسەریان دا دەسەپێنن.
ئیدریس ئاڵی و ئازاد شوجاعـی کۆلبـەر بوون و ئەحمەد ڕسووڵ لەو دیـوی سنووری باشووری کوردستان هاوکاری دەکـردن. پێـویستە ئاماژە بـکرێ کە له قۆناغی لێـکۆڵینەوەکانی دادسـەرا, مافی هەڵبژاردنی پارەێـزەریان پێ نەدابوون بەڵام دواتـر کە دۆسیەکانیان ناردبوو بۆ دادگای شۆڕش, مافی هەڵبژاردنی پارێزەریان پێ دابوون.
ئەسغەر جەهانگیری وتەبێژی دەسەڵاتی دادپەروەری له ڕێکوەتی ۱٥ی خەزڵوەر لەدانووستانی حەوتوویی باسی لەوە کرد کە له دۆسیـەی کوشتنی موحسین فەخری زادە تاکوو ئێستا سێ کەس کە سیـخۆری ئیسرائیل بوون بە ئێعدام حوکم دراون. وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری لەدرێـژەی ئاخافتنی بۆ هەوالنێران ئاماژەی بەوە کردبوو کە لەو دۆسیـە ٨ کەس لە ئازەربایجانی ڕۆژاوایی دەسبەسەر کراون کە سێ کەس لەوان لەژێـر قاچاخی خواردنەوەی ئاڵکۆڵـی چەک و تەقەمەنیان بۆ تیرۆر کردنی فەخری زادە بۆ ناوخـۆی ئێران گواسـتۆتەوە, ناوبرا گوتی ئەو سێ کەسە حوکمی ئێعدامیان له قۆناغی هەوەڵدا بۆ پەسەند کـراوە.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کە دەرەقەتی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕاستـەوخۆی ئێسرائیل نایە بەگرتنی کەسانی بێ تاوان و پێوەخستنیان بە تۆمەتی بێ بنەما وەک سیخۆری بۆ ئیسرائیل وا نیشان دەدات کە لەگرتنی کەسانێک کە پێـوەندیان بەدەسگای سیـخۆری مووساد و وڵاتی ئیسرائیل هەیە سەرکەوتوو بووە و بە ئازار و ئەشکەنجەی ڕوحی و جەستەیی بە زۆر دانیان بەو تۆمەتانە دادەنێ کە پێـوەی خستوون, هەڵس و کەوتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و دەسگای دادی ڕێژیمی ئێران بۆ هەمووان ڕوون بۆتەوە و شڕۆڵە, بیر و ڕای گشتی و کۆمەڵگای مافی مرۆڤی هەڵس و کەوتی ڕێژمی ئێرانی قەبووڵ نییە و بۆی دەرکەوتووە کە ساختەیە بەڵام دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە گوێ نەدان, بەردەوام بەو شێـوازە هەڵس و کەوت دەکەن و کەسانی بێ تاوان مەحکووم بە ئێعدام دەکەن و حوکمی ناعادڵانەی ئێعدام جێبەجێ دەکەن.

میحـراب عەبدووڵلا زادە تەمەن ۲۷ ساڵان خەڵکی ورمـێ له سەرەتاکانی سەرهەڵدانی جەماوەری ساڵی ۱٤۰۱ی هەتاوی له گەڕەکی وەلیـعەسری ورمێ لە لایەن هێـزەکانی ئەمنی سەر بە ئیتلاعاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڕەفێندرێ, پاشان بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا و گەندەڵکاری سەر زەوی, حوکمی ئێعدامی بەسەر دا دەسەپێـندرێ و چاوەڕوانی ئەو حوکمە دەکات بەوپێیـە بە کوشتنی کەسێکی بەسیجیش لە نێـوان سەرهەڵدانی خەڵکی ناڕازی له ورمێ تۆمەتباریان کردووە.
لە نێـوان سەرهەڵدانی جەماوەری خەڵـکی ئێران لە ساڵی ۱٤۰۱ی هەتاوی کە بە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ناوبانگـی کرد ئەژمارێکـی زۆر لە جەماوەری ناڕازی دەسبەسەر کران و لەحاڵێـکدا هیـچ بەڵگەیەکی ڕوون لەگۆڕێ دا نەبووە کە ئەو کەسانەیان تۆمەت بار کردووە بە کوشتنی کەسانی بەسیجی و چەکداری سەربە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی تاکوو ئێسـتا چەند کەسیان بەو تۆمەتانەی کە دەسگای دادی ڕێژیمی ئێران بەسەری داسەپاندوون ئێـعدام کردوون یا له سێـدارەیان داون.
ناوەندی نەمـران سەپاندنی حوکمی ئێعدام بۆ سەر ئەو چوار گیـراوە کوردە بە توندترین شێـوە ئیـدانە دەکات و بۆ بەرپرچدانەوەی سەپاندنی حوکمی ئێعدام پێـویستە خەڵک بەگشتی دەنگ هەڵبـڕن.


نووسین و ئامادەکار : قادر سۆهرابی

Azad Shojayi & Edris Ali
Zenan Wrme