Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕەزا ڕەسایی لاوی کوردی لە سێدارە دا

ڕەزا ڕەسایی، زیندانی سیاسی کورد کە یەک لە دەسبەسرکراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بوو سەر لەبەیانی ئەوڕؤ سێ شەممە ڕێکەوتی ۱٦ی گەلاوێژی ۱٤۰۳ی هەتاوی ئێعدام کرا

Reza Rasayi 1

ڕەزا ڕەسایی تەمەن ٣٤ ساڵ لە کاتی ڕاپەڕینی ژینا ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی لە شاری سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کرا، ڕۆژی سێ شەممە ۱٦ی گەلاۆێژ ئێعدام کراوە. بنەماڵەی نەمر ڕەزا ڕەسایی باسیان کردووە کە پێش ئێعدام کردنی ڕەزا, دەرفەرتی چاوپێکەوتنیان پێنەداون.
هێزە ئەمنێکان بنەماڵەی نەمر ڕەزایان ئاگادار کردۆتەوە کە تەرمی کوڕەکەیان ناتوانن لە شارۆچکەی سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان بنێژن.
ڕەزا ڕەسایی یەکێک لە باوەڕمەندانی ئائینی یارسان بوو، بە تاوانی کووشتنی یەکێک لە هێزەکانی سپای پاسداران لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی تۆمەتبار کرابوو.
حوکمی ئێعدامی ڕەسایی لە لە مانگی بەفرانباری پارەکە لە لایەن دیوانی بەرزی وڵات پەسەند کرا.
ڕێکخراوەی لێبووردەیی نێونەتەوەیی لە ڕۆژی ١٢ی گووڵانی ئەوساڵ نامەیەکی کراوەی ڕوو لە غوڵام حوسێن موحسینی ئێژەیی، بەرپرسی دەسگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران نووسی و ئاگاداری کردنەوە کە هەموو ڕێکارێکی هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی ڕەزا ڕەسایی بگرنە بەر.
لە نامەی لێبووردەیی نێونەتەوەییدا هاتووە کە، ڕەسایی بە لێدان، شۆکی کارەبایی و هەڕەشەی دەست درێژی پێکردنی ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
ڕەسایی بە تاوانی کووشتنی بەئانقەستی نادر بەیرامی، بەرپرسی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری سەحنە بە حوکمی تۆڵەکردنەوە ئێعدامی بەسەردا سپاوە.
ناوەندە ئەمنێکان هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر ئەو تاوانە لەبەر دەستدا نەبووە. وێنەی شوێنی کووشتنی نادر بەیرامی دەریدەخات لە کاتی کووشتنی ناوبرا، ڕەزا ڕەسایی لەوێ نەبووە و وێنەی ئەو پاش کووشتنی ئەو پاسدارە دەردەکەوێت.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە نەمر ڕەسایی لە ژێر قوورسترین ئەشکەنجەدا بووە و چەندین شوێنەواری شکاوی بە جەستەیەوە دیارە.
پێش ئێعدام کردنی ڕەسایی لانی کەم نۆ کەسیتریش بە ناوەکانی: موحسین شکاری، مەجیدڕەزا ڕەهنموود، محەمەد حوسەینی، محەمەد مێهدی کەرەمی، مەجید کازمی، سەعید یەعقووبی، ساڵح میر هاشمی، میلاد زەهروەند و محەمەد قوبادلوو سەبارەت بە دەنگهەڵبڕین لە شۆڕشی ١٤٠١دا ئێعدام کراون.
ناوەندی نەمران وێڕای هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی سەربەرزی نەمر ڕەزا ڕەسایی و یارسانێکان، ئەو تاوانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە قوورسی مەحکووم دەکات و هەروەک پێشتریش لە بابەتەکانترماندا ئاماژەمان پێکردووە، کۆماری ئیسلامی ئێران هەر کاتێک تووشی ڕسوایی نێونەتەوەیی دەبێت و دەکەوێتە گووشارەوە، بۆ چاوترسێنکردنی دەنگی ناڕازی نێوخۆی وڵات لاوانی کورد ئێعدام دەکات، ئێمە ئێعدامی نەمر ڕەساییش هەر لە درێژەی ئەو سیاسەتەدا دەبینین.

Reza Rasayi 2