Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ئێعدامی بۆ ژنێکی چالاکیی مەدەنی کورد بڕاندەوە

Pakhshan Azizi2

پەخشان عەزیزی چالاکی سیاسی، ڕۆژنامەنووس، چالاکی مافی ژنان، توێژەری کۆمەڵایەتی و گیراوی سیاسی کورد، لە دایکبووی شاری مەهاباد، بە تۆمەتی یاخیبوون لە ڕێگەی ئەندامێتی لە گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکاندا، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی شاری تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.
پەخشان عەزیزی بۆ یەکەمین جار لە ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳٨٨ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی تاران لە دژی لەسێدارەدانی گیراوانی سیاسی لە کوردستان، لە لایەن مەئموورە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دوای ٤ مانگ دەستبەسەر کردنی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و دوای ماوەیەک له ئێران وەدەر کەوت.
پەخشان عەزیزی لە ڕێکەوتی ۱۳ گەلاوێژی ۱٤۰۲ی هەتاوی لە لایەن هێزی ئەمنی سەر بە ئیتلاعات دەسبەسەر دەکرێ و بۆ بەندی ۲۰۹ی گرتووخانە اوین لە تاران دەگوازرێـتەوە و لەوکاتەوە تا بڵاو بوونەوەی حوکمی لەسێدارەدانی لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی چڕوپڕیان لێ کردووە و هاوکات ئەشکەنجەی ڕووحی و جەستەیی زۆری لەسەر بووە.
پەخشان عەزیزی لە نامانەیەک کە لە گرتووخانەی اوین بۆ ڕای گشتی نووسیوە, باسی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی

کۆماری ئیسلامی کردووە و نووسیویەتی: چەندین جار لە کاتی لێپرسینەوەدا هەڵواسراوم.
لە بەشێکی دیکەی نامەکەی پەخشان عەزیزی هاتووە:
لەکاتی دەسبەسەر کرانی نزیکەی ٢٠ هێزی ئەمنی بە ترساندن و هەڕەشە کردن بۆ سـەر ئەندامانی بنەماڵەکەی, دەسبەسەریان کردووە.
پەخشانی عەزیزی لەسەر شێوازی لێپرسینەوەی نووسیوێتی:
لە کاتی لێپرسینەوەدا چەندین جار هەڵیانواسیوە و وەک کەسێـک کە دۆڕاوی کۆمەڵایەتیە ناوی دەبەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، دوابەدوای ناڕەزایەتی و سەرهەڵدانی جەماوەری ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی” کە بە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی”ناودێـر کرا, دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی سەرکوتی ژنانی چالاکوان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤیان, چڕتر کردووەتەوە و پەنایان بۆ شێوازی توندتر و سزای قورستر بۆ بێدەنگ کردنیان هێناوە.
ناوەندی نەمران سەپاندنی حوکمی ئێعدام بۆ سەر پەخشان عەزیزی بە توندترین شێـوە ئیدانە دەکات و بۆ بەرپرچدانەوەی سەپاندنی حوکمی ئێعدام پێـویستە خەڵک بەگشتی دەنگ هەڵبـڕن.
نووسین و ئامادەکاری :قادر سۆهرابی

Ghader Sohrabi