Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

تاوانێکی تری کۆماری ئیسلامی ئێران

سەر لەبەیانی ئەوڕؤ پێنجشەممۆ ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی زیندانی باوەڕمەندی کورد کامڕان شێخە لە زیندانی ورمێ ئێعدام کرا. کامڕان شێخە پازدە ساڵ بەر لە ئێستا هاوتا لەگەڵ شەش کەسی تربە ناوەکانی: ئەیووب کەریمی، قاسم ئابستە، داوود عەبدوڵاهی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری و خوسرەو بەشاڕەت کە ئەو شەش کەسەی ناویان هاتووە لە کاتی جیاوازدا حوکمی ئێعدامیان جێبەجێ کراوە، بەتاوانی کووشتنی مەلا ڕەحیم تینا دەستبەسەر کرابوون و لە ماوەی زیندانی کردنیاندا ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر درابوون. 

مێژووی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەلماندوویەتی کە هەر کات ئەو لە ئاستی نێونەتەوەیی و ناوخۆییدا تووشی گرفت و داڕمان دەبێت، تاوانی ئێعدام بۆ داپۆشینی داڕماندنی خۆی و چاوترسێنکردنی خەڵک بەکار دێنێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو کات زیاتر لە لایەن وڵاتانی دەرەوە پەراوێز خراوە، بە پشتیوانی لە ئیسلامی سیاسی و گرووپە ئیسلامی تیڕۆریستەکان تاوانبار دەکرێت. لە ناوخۆی وڵاتیشدا زۆربەی گەڵاڵە ئابوورییەکانی ڕوو لە شکەستن و ژیانی خەڵک بە هۆی سیاسەتی ئەو دەسەڵاتە زۆر ئەستەم بۆتەوە. کۆمەڵێک هۆکار دەستیان خستۆتە دەستی یەکەوە کە خەڵکی ئێرانی لەو دەسەڵاتە زۆر بێزار کردووە و متمانە بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاستێکی زۆر لاواز دایە. گەورەترین مەترسی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران لە سەرهەڵدانی خەڵکە، هەر بۆیە ڕێژیم بۆ چاوترسێنکردنی خەڵک دەستبەسەرکردنی بەربڵاو و ئێعدام بەکار دێنێ.

پاش هاتنە سەرکاری سەرۆککۆماری نوێی ئێران مەسعوود پزشکیان، کە لە لایەن هێندێک کەسی خۆشباوەڕ کە هەڵبژاردنی ئیسڵاحتەڵەبەکان ئێعدام سنووردار دەکات، تەنیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەندین کەس بە تایبەت لە کوردستان ئێعدام کراون و حوکمی ئێعدامیش بەسەر چەندین دەستبەسەرکراوی سیاسیدا سەپاوە، ئێمە بێ هیچ گوومانێک هەموو پێکاتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێعدامەکان دەستبەسەرکراوە سیاسێکان بەرپرس دەزانین و کۆماری ئیسلامی ئێران کێشە ناوخۆیی و لاوازی و تەریککردنەوەی نێودەوڵەتی بە ئیعدامکردن وڵام دەداتەوە.

ناوەندی نەمران ئێعدامی باوەڕمەندی کورد کامڕان شێخە بە توندترین شێوە ئیدانە دەدا و بۆ بەرپرچدانەوەی تاوانی ئێعدام پێویستە خەڵک بە گشتی دەنگ هەڵبڕن.

ڕوحی شاد و یادی پێرۆز بێت