بۆ ڕای گشتی، بنەماڵەی نەمران و گشت کوردستانییان
لە تێپەڕینی یەکەم ڕۆژەکانی دامەزراندی ناوەندی نەمران و کار و چالاکییەکانی، هەڕەشەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاوکاران و بەڕێوەبەرانی ئەو ناوەندە و هەروەها بنەماڵەکانیان، دەستی پێکرد و تا ئێستاکە بەردەوامی هەیە
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە لایەن هاککەرەکانەوە هێرشێکی بەربڵاو و بێوچان بۆ سەر ماڵپەڕی نەمران کراوە و تا ڕادەیەک توانیویانە کێشەمان بۆ درووست بکەن و سەرقاڵی پاراستنی ماڵپەڕەکەمان بکەن. بە هەوڵ و تێکۆشانی زۆر و تەرخانکردنی وزەیەکی زۆری بەشی تێکنیکی ناوەندی نەمران، بەریان بەو هێرشانە گرت و کۆنتڕۆڵی پلاتفۆڕمەکانمان لە دەستی خۆمان دایە و وا وێدەچێ کۆتایی بەو هێرشانە هاتبێ
ئێمە وەک ناوەندی نەمران کە خۆمان پێ بێلایەن و سەربەخۆیە، هیچکەس بە نەیار و دوژمنی خۆمان نازانین جگە لە کۆماری ئیسلامی ئێران. بۆیە بەربڵاوبوون و ژیرانەبوونی ئەو هێرشانە ئەو گریمانەیە زیاتر بەهێز دەکات کە ئەو کارە تەنیا کاری دەوڵەتێک یا ڕێکخراوێکی بەهێزە، بۆیە تەنیا گومانمان لە کۆماری ئیسلامی هەیە و کەسی تر بە تاوانبار نازانین
لە ئێستاوە گشت ئێوە میوانان و خوێنەران و سەردانیکەرانی ماڵپەڕەکەمان دڵنیا دەکەینەوە کە کاری ماڵپەڕەکەمان ئاسایی بووەتەوە و کۆنتڕۆڵی لەبن دەستی خۆمان دایە و هەوڵمان داوە تا زیاتر لە جاران ئەمنیەت و پارساتنەکانی تۆکمەتر بکەین
لە پشتیوانی و هاوکاریکردنتان بێبەشمان مەکەن، شەهیدان مڵکی گشت میللەتی کوردن و دەبێ هەموومان لێیان بە خاوەن دەرکەوین
ناوەندی نەمران