Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

یادی پیرۆزی ٥٩ لاوی لەسێدارەدراوی مەهاباد و دەسپێکی کاری ماڵپەڕی نەمران

ڕێژیمی ئیسلامی ئێران لە سەرەتای لەدایکبوونی‌ ڕا دژایەتی ئاشکرای خۆی بەرامبەر بە کورد بە کردەوە دەرخست. فتوای هێرش بۆ سەر کوردستان لە لایەن خومەینێ‌وە و هێرش بۆ سەر کوردستان و دەستدرێژی نیزامی بۆ سەر گەلی کورد، کارەساتێکی گەورەی مرۆڤی لێکەوتەوە. جگە لە وێران کردنی گوند و شارەکان، سەدان لاوی کورد بە کوڕ و کچ، پیر و لاو، بە کۆمەڵ یا بە تاک، بە ئاشکرا یا شاراوە، لە سێدارە دراون و بزر کراون.

رۆژی ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢ هەتاوی، (٢ی ژوئەنی ١٩٨٣زایینی)،  ٥٩ لاوی مەهاباد لە زیندانی تەورێز بە تاوانی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، لە سێدارە دران. ئەو کردەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران درێژەپێدانی هەنگاوێک بوو بۆ بە زۆر داسەپاندنی دەسەڵاتی خۆی و چاوترسێن کردنی گەلی کورد.

ناوی ئەو نەمرانە بەو شێوەیە:

  • غوڵام‌رەزا بارنجی
  • حەسەن جیهانیان
  • عەلی بانەیان
  • محەمەد عەلیاڵی
  • محەمەد ئەمین سەفا
  • هومایون نیلوفەری
  • محمود ریزەئی
  • محەمەد حوسەینی
  • عەباس حوسێنپوور
  • کاظم خاتونی
  • عەلی مەزنی
  • عبداللە تەحریریان
  • رەحمان رەحیمی
  • عەلی گوڵپەرەست
  • مستەفا عیسمەتی
  • خالەق خۆشڕوو (بارزانی)
  • یۆسف ئەیازی
  • کەماڵ چاوشینی
  • حەسەن رەحمانیان
  • خالید رەحیم ئازەر
  • خالید سەفایی
  • سەید ئیبراهیم ئەحمەدی
  • محەمەد مسعودی
  • محەمەد ئەبوبەکری
  • وەفا ئەلیاسی
  • مەنسور جەناح
  • محەمەئەمین ئەحمەدی
  • محەمەد سەلیمی
  • فەرەیدون شەنگە
  • عەلی بازیان
  • خدر رەنگین
  • ئەبوبەکر شوکری
  • ئینشاڵا نادری
  • هەژار کەریمی
  • کەماڵ کەریمی
  • کەریم رەحیمیان
  • یۆسف حەبیب پەنا
  • محەمەد فاروق بازیار
  • ئیبراهیم ئەمینی
  • ساڵح مام ئیبراهیمی
  • شوکری نادری
  • مستەفا فەقری
  • عەلی غەوارە
  • عەلی سەلامی
  • مەلا حەسەن لاجوەردی
  • سولەیمان حەسەنزادە
  • یۆسف حەسەنزادە
  • کەریم کەلهوڕی (کاوە)
  • سەید مەحمود سەید مەحمودی
  • حامید مەحمود کەندو
  • حوسێن کەڵهوڕی
  • عەباس یۆسفی
  • سیامەک سەقزی
  • عەلی ئابادە
  • کامڕان ظاهیرحیجازی
  • ساڵح فەرهودی
  • مەقسود مەحمودی
  • ئەحمەد کەهروبی
  • رەحمان خزرپور

هیچ بەڵگەیەک لەبەردەست دانیە کە بیسەلمێنی کە ئەو ٥٩ کەسە تاوانیان کردبێ یان بیسەلمێنی کە ئەو ٥٩ لاوە لە دادگایەکی عادڵانەدا دادگایی کرابن و مافی بەرپەرچدانەوەی تاوانی لێدراویان هەبووبێ. هیچ بەڵگەیەک لەبەردەست دانیە کە بیسەلمێنی کە ئەو کۆمەڵە مرۆڤە وەک تاک دادگایی کرابن! ئەوەی لە لای هەمووان ئاشکرایە، ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە دادگایەکی چەند چرکەیی و بێ لێکۆڵینەوە، بڕیاری لە سێدارەدانی گشتی ئەو ٥٩ کەسەیان دەرکردووە و رۆژی ١٢ی گوڵان ئەو بڕیارە جێ‌بەجێ کرا. ئەوەش بە باوڕێ ئێمە، دەکەوێتە خانەی کۆمەڵکوژ کردن و پاکتاوکردن بۆیە، کۆماری ئیسلامی دەبێ وەک تاوانبار بناسێندرێ و وا بە سووک و هاسانی بەسەرییەوە نەچێ.

ماڵپەڕی نەمران، بۆ رێزلێنان لە یادی هەموو ئەو کەسانەی بە دووای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراون و بە مەبەستی خستنە رووی ئەو تاوانە دژە مرۆڤیانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چل ساڵی دەسەڵتدارێتی خۆیدا کردویەتی، ٣٧هەمین ساڵیادی  ئەو ٥٩ مۆمەی شاری مهاباد وەک دەسپێکی فەرمی ماڵپەڕی نەمران دیاری کردووە.

هەر وەک لە پێناسەی ماڵپەڕەکەدا ڕاگەیەندراوە، ئەرکی پێناسەکردن، دەرخستن، بەدواداچونی ئەو تاوانە دژە مرۆڤیانەی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان کردویەتی، ئەرکێکی ئەخلاقی و ئینسانییە. ماڵپەڕی نەمران بە پشتوانی و هاوکاری ئێوە دڵسۆزانی خۆشەویست، ئەو ئەرکە ئەخلاقیەی خۆی بەجێ دێنێ و بەپێی توانا و بواری بەر دەست هەوڵ بۆ ساغکردنەوە و ڕوونکردنەوە و ئاشکرا کردنی ئەو جینایەتان دەدات کە کۆماری ئیسلامی بە درێژایی تەمەنی بە شێوەیەکی سیستێماتی کردوونی.

داواکارین لە گەشت ئەو کەسانەی کە زانیارییان سەبارەت بەو نەمرانە هەیە، پێوەندیمان پێوە بکەن تا بتوانین بە دەستی پڕەوە ئەو کەیسانە دەوڵەمەند بکەین و لە رۆژی خۆی‌دا بەرپرسانی ئەو کۆمەڵکوژییانە بکێشینە دادگایەکی کراوەی نیشتمانی و نەهێڵێن کە خوێنی ئەو قارەمانانەی گەلی کورد بە فیڕۆ بڕوات. هەروەها داوا دەکەین هەر کەسێک لەو ئاقارەدا بتوانێ هاوکارمان بێت سپاسیان دەکەین.

دەستەی بەڕێوەبەری ماڵپەڕی نەمران

١٢ی جۆزەردان ١٣٩٩(١ی ژوئەنی ٢٠٢٠)