Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

کوشتنی هاووڵاتییەکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی سپای پاسداران دا

ڕوژی پێـنج شەمە ڕێـکەوتی ۱۷ی سەرماوەز ،سەرکوتگەرانی هێزی ئەمنی و ئیتلاعاتی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە دێولان هێرش دەکەنە سەر ماڵی شادمان ئەحمەدی و بە شـێوەیەکی نامرۆڤانه توندوتیژی دەکەن ،دەسبەسەری دەکەن و لەگەڵ خۆیان دەیبەن بۆ بنکەی هێـزی ئینتزامی هەڵکەوتوو لە مەیدانی ساعەت لە دێـولان و دوای ٤ کاتژمێر ئازار و ئەشکەنجەی بێ بەزەیانە گیانی لێ دەستێنن.


ڕێـکخراوەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەر ئەو هەواڵە پشت ڕاستی کردۆتەوە کە: (شادمان ئەحمەدی پاش نیـوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەمە بە تاوانی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتی جەماوەری شاری دێولان دەسبەسەر دەکرێ و دوای چەند کاتژمێر بە بنەماڵەکەی ڕادەگەیەندرێ کە شادمان لە گرتنگە مردووە. بنەماڵەکەی ئەو ئیدەعا ڕەد دەکەنەوە و باس لەوە دەکەن کە شادمان له ژێـر ئەشکەنجەی هێزەکانی “کەڵانتەری” گیانی لێ ئەستێندراوە.)
کورتە فیلمێک کە لە مردووشۆرخانە، کاتی شوشتنی تەرمی شادمان هاتۆتە دەرەوە، دەرخەری ئەوەیە کە ئاسەواری ئەشکەنجە لە سەر جەستەی ڕوون و دیارە. ئەو کورتە فیلمە زۆر ئازاردەر و ناخ هەژێنە بە چەشنێک کە بۆ بڵاو کردنەوە نابێت.
ئەو وێنانە دەسەلمێنێ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی چلـۆن مافی مرۆڤ پێشێل دەکات. پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە لایەن دەسەڵاتی ئێران لە ئەژمار نایە و ئەوە لە حاڵێک دایە کە کاناڵی تێلگرامی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بەو پەڕی بێ شەرمی زیندوو یاد شادمان ئەحمەدی وەک کەسێکی نالەبار و بەڕەڵا باس دەکات بەڵام نەیتوانیوە وەک کەسێکی ناڕازی ناوی نەبات و ئاماژەی پێ کردووه کە شادمان ئەحمەدی لە ناڕەزایەتی شەقام دەسبەسەر کراوە!