بە پێی هەواڵی (هەوڵنێری فارس) سەرلەبەیانی رؤژی دووشەمۆ ٣٠ جۆزەردان، فیروز موسالوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی قوتوور سەر بە شاری خۆی لە سێدارەدرا. لە هەواڵەکەدا کوشتنی دوو سنوورپارێزیان خستۆتە ملی فیروز موسالوو. ڕۆژێک دواتر سەرەڕای داواکارییەکی زۆر لەلایەن بنەماڵەی ئەو ئێعدامکراوە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی، بەداخەوە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانە وەڵامی ڕەدیان دانەوە و تەرمەکەیان نەدانەوە.
ماڵپەڕی هەنگاو دەڵێ کە موسالوو پێشتر ئەندامی پ.ک.ک بووە و لە ساڵی ٢٠١٩ گیراوە و بە پێی قسەکانی یەک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی کە بۆ هەنگاو دواوە لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی بەفرانباری هەمان ساڵ دوای پێنج مانگ و ١٠ ڕۆژ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیە، بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە و لەو کاتەوە هەتا ئەمڕۆ بەبێ هەبوونی مافی مەرەخەسی لەو بەندە ڕاگیراوە.
فیرووز مووسالوو دواجار مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو دوای ٣٢ مانگ ڕاگیرانی لە بەندیخانە لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی موحاریبە لە ڕێگای «ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.
ناوەندی نەمران ئەو حوکمە بەتەوای مەحکوم دەکات و لە ناخی دڵەوە خۆی بە هاوخەمی بنەماڵەی نەمر فیروز مووسالوو و شاری قووتوور و گشت کوردستانییان دەزانێ.